شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سه‌عدی مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی “هه‌نگاوا” و “ئومید ئازه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “گرده باسك” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری حاجی عومرانی پیرانشار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری حاجی عومرانی پیرانشار كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “سه‌عدی مه‌حموودی” و “ئومید ئازه‌ری” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سۆران له هه‌رێمی كوردستان كراون. به‌پێی دوایین زانیاری، یه‌ك له‌و كۆڵبه‌رانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر گوازراوه‌ته‌وه.