شه‌وی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ناسێح مورادی” و “ئومیدی ئه‌حمه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٢٩٩ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌رمابردوویی و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٣٢ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٦٧ كۆڵبه‌ری دیكه بریندار بوون كه ٣٠ كه‌سیان منداڵن.