ئێواره‌ی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و كامیاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئێواره‌ی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئارمان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی سنه، “مێهران(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی كامیاران به‌سه‌ختی بریندار بوون.