ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “عادڵ محه‌ممه‌دنژاد” و “ئومید ئیبراهیمی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كرا. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی، دوو كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “عادڵ محه‌ممه‌دنژاد” و “ئومید ئیبراهیمی” بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.