به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌كانی بانه و نه‌وسوود هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران و دوو كه‌س به هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی له سنووری بانه كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌سرێژی گۆلله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم “سه‌عدی زه‌ینی” و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه خه‌ڵكی گوندی “شمشێر“ی سه‌ر به شاری پاوه‌یه و ناوی “فه‌رشاد ڕۆسته‌م نژاد“ده و به پاش ڕووداوه‌كه كوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دان.