کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود 2 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی”ئارمه‌رده‌”ی بانه‌ به‌ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندابوو، هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “زانا ئیسماعیلی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود برینداربوو‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “زانا ئیسماعیلی” له‌ سنووری “میله‌”ی نه‌وسوود به‌ چه‌كی ڕاو كراوه‌ته‌ ئامانج و لاقی ١٥ ساچمه‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “ئارمه‌رده‌”ی بانه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وی مین له‌ سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه‌”ی بانه‌ به‌سه‌ختی بریندار و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه‌.