ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “كه‌ریم ڕه‌سووڵی” و “ئه‌یووب مه‌ولوودی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی “كێله”ی بانه و “میله”ی نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداركران.
بەپێی راپۆرتەکان، “كه‌ریم ڕه‌سووڵی” خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و بە فیشه‌كی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەته‌وە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بانە. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له سنووری نه‌وسوود، هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان كردووه‌ت ئامانجی ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “ئه‌یووب مه‌ولوودی” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه.