کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “شه‌هرام سه‌بزه‌واری” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شاهۆی سه‌ر به‌ شارستانی ڕوانسه‌ر و “ئاریان(پاشناو نادیار)” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت بریندار كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر به‌ ناوی “شه‌هرام سه‌بزه‌واری” له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسووده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرا. ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ لاوه‌ سه‌ر و لووتی شكاوه‌ و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به‌ ناوی “ئاریان” له‌ سنووری سه‌رده‌شت به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی هه‌ر دوو چاوی به‌سه‌ختی بریندار و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی بینایی هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-