ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٠ و ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “نه‌ریمان ساعدی” و “یوونس قادری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه كۆڵبه‌رێك به ناوی “نه‌ریمان ساعدی” خه‌ڵكی گوندی “دۆوهیسه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. هه‌وره‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی پاوه به ناوی “یوونس قادری” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.