کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ له‌ سنووری بانه

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ له‌ سنووری بانه 1

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “فه‌رزاد عه‌زیزی” و “ئه‌دیب ڕه‌نجبه‌ری” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه بریندار كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “فه‌رزاد عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان و “ئه‌دیب ڕه‌نجبه‌ری” خه‌ڵكی سه‌قز به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی “فه‌رزاد عه‌زیزی” ناجێگیره‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆهه‌دای ته‌ورێز كراوه‌.