کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆلبه‌ر له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانی شاری بانه‌

برینداربوونی دوو كۆلبه‌ر له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانی شاری بانه‌ 1

ڕۆژی دووشەممە 15ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری “بڕوێشکان“ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختی بریندار کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتییه‌ له‌ “خەبات سادقی” تەمەن ۲۰ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دره‌ویان سەروو” و “سدیق تکابی” خەڵکی شاری سەقز . شایانی باسه‌ ئەم دوو کۆڵبەرە به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەری پیزشكی ڕاگوێزی نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” شاری بانە كرا.