کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كوڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “محەممەد چووکەڵی و محەممەد حوسێنزادە”، خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراوان لە لایەن هێزه‌كانی سپای پاسدارانەوە، لە شوێنێک بە ناوی “شاخە ڕووخاو” لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا تەقەیان لێکراوە. شایانی باسه‌، ئەم کۆڵبەرانە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان ڕاگوێزراون و و دواتر بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە، ڕەوانەی ناوه‌ندی فریاكه‌وتنی شاری هەولێر کراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی مانگی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی بەهرامی”، خەڵکی هەورامان، لە بەرزاییەکانی تەتە بەربووەوە. به‌ سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە هاتووه‌ و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری پاوە، بارودۆخی ئەم کۆڵبەرەیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

-

پشتڕاستكرانه‌وی حوكمی زیندانی “ئازاد خانچه‌زه‌ر” چالاكی كرێكاری مه‌ریوان

-

به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆش

-

پیلانی توركیا بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیای باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌ی ئابادان

-