ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له ڕێگه‌ی هێرشی په‌هبادی له جاده‌ی نێوان قامیشلوو بۆ حه‌سه‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی توركیا ئۆتومبێلێكیان له جاده‌ی نێوان قامیشلوو بۆ حه‌سه‌كه كردۆته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا زۆربه‌ی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژئاوای كوردستان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان گوند و ئۆردووگای په‌نابه‌ران له ئاو و به‌رق بێبه‌ش كراون، هه‌روه‌ها چه‌ندین هاووڵاتیش كوژران و بریندار بوون.