به‌یانی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری پاڵاوگه‌ی ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو هاتن و پاش برینداربوون بۆ نه‌خۆشخانه گوزارانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٣ و ٢٥ خوله‌كه‌ی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی گاز بووه هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو كرێكاری په‌یمانكاری له پاڵاوگه‌ی ئیلام و به‌هۆی قورسی برینه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.