کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كرێكار به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌شاری كرماشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسیكلتێك له‌ چوارڕێیانی “ئێرشاد”ی شاری كرماشان، دوو كرێكار كه‌ سه‌رقاڵی قیرتاوی شه‌قامه‌كان بوون به‌سه‌ختی برینداركران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ فه‌رمانی شاره‌داری كرماشان كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ شه‌وانه‌ كه‌ شه‌قامه‌كان چۆڵن كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاسفاڵتی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتژمێر ٢ی نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسیكلتێك دێته‌ ئاراوه‌ و به‌هۆیه‌و دوو كرێكاری شاره‌داری به‌هۆی ‌به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك به‌سه‌ختی بریندارده‌بن. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست گرانی كرێماڵ

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست حیجابی زۆره‌ملی

komalah

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود

komalah

مەترسیی داڕمانی پردی “چەم بەشیر”ی کرماشان و ڕوودانی كاره‌سانی مرۆیی

komalah

ئازادی چوار چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دانانی بارمته‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری وان له‌ئاست نه‌بوونی نان له‌و شاره‌

komalah