دوو لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “مێرگه‌وه‌ر”ی سه‌ر به شاری ورمێ به ناوه‌كانی “نیهاد حه‌بیبی” و “مێهران عه‌زیزی” كه بۆ فرۆشتنی سێ‌و بۆ شاری خۆڕهمئاوا ڕوویشتبوون له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، “نیهاد حه‌بیبی” به هۆی ده‌سترێژی گۆلله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بووه و “مێهران عه‌زیزی”یش پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.