ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له شارستانی دلگان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شه‌وی شه‌ممه دوو لاوی ماتۆڕسه‌وار به ناوه‌كانی “فه‌رزاد له‌تیفی بامری” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خوێندكاری زانكۆی ئازادی ئێرانشار، “ئومید عه‌بدۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی حسێن ئابادی سه‌ر به شاری دلگان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه له باشگای وه‌رزشی به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌سه‌ختی بریندار كراون.