ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌قفی یه‌كێك له ژووره‌كانی وانه وتنه‌وه له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ڕازی كرماشان داڕما و دوو خوێندكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كاه كاتژمێر ٢ و ٤٥ خوله‌كی نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ڕوویداوه و خوێندكاره برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی خوێندكاران، كۆن بوونی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆی ڕازی كرماشان، هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دان به سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی خوێندكاران هۆكاری ئه‌و ڕووداوه بووه.