کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دووهاووڵاتی به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی چوارشیه‌ممه‌ ١ی مانگی به‌فرقانبار، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له‌ سه‌ر بلواری “دكتۆر حسێنی” شاری سنه‌، دوو هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی هاتووچۆی كوردستان، ئه‌و بلواره‌ی شاری سنه‌ زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕووده‌ده‌ات و ئه‌م جاره‌ش بارهه‌ڵگرێك كه‌ هه‌ڵگری باری پیاز بووه‌ به‌ هۆی توندچوون و له‌ ده‌ست دانی كۆنتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕا. به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ كه‌ كرێكارێكی شاره‌داری بووه‌ له‌و ڕووداوه‌ بریندار بووه‌ به‌ڵام دۆخی سه‌لامه‌تی باشه‌ و به‌ دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ مه‌ره‌خه‌س كراوه

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌ گۆماوی زرێبار

-

به‌یاننامه‌ی بازاڕیانی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شاری سنه‌

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌ربازێكی كورد له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی كاسبكارانی سنه‌ له‌ئاست پلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێك له‌ خۆپێشاندانه‌كانی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

-