کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لوبنان

برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی

برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی

شەپۆلی ئاگر چەند ناوچەیەکی جیاوازی لوبنانی گرتووەتەوە و بێتوانایی ده‌وڵه‌تی لوبنان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش بووەتە هۆی رەخنەیەکی زۆر لە حکومەت و دەزگاکانی بەرگریی شارستانی ئەو وڵاتە.

ئاگر لە پارێزگای جەبەل لوبنان چەندین ناوچەی جیاوازی گرتووەتەوە و دەوری چەند ماڵێکی داوە و دەیان ئۆتۆمبێلیشی بەتەواوی سووتاندووە. هەرچەندە لە کاژێرەکانی یەکەمی سەرهەڵدانی ئاگرەکانەوە، بەرگری شارستانی و تەنانەت سپاش خەریکی کوژراندنەوەی ئاگربوون، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە حکومەتی لوبنان داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە یارمەتییان بدەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دەیان کەس بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و کەسێکیش کە وەکو خۆبەخش خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بووە، گیانی لەدەستداوە. “ئیلی خەیروڵڵا”، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگریی شارستانی لوبنان رایگەیاند هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بەرزبوونی نائاسایی پلەی گەرمایە لەم وەرزەدا کە ئێستا گەیشتووەتە ٤٠ پلەی سەدی، جگە لەوەش “با” هۆکارێکی سەرەکی بووه‌ لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە و کۆنترۆڵکردنیشی زەحمەت کردووە.