له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچکە خوێندكارێكی قۆناغی دواناوەندی لەلایەن جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌وه لە شاری “ئەیوان”ی سه‌ر به ئوستانی ئیلام، دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئازار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، موبینا، خوێندكاری پۆلی ١ی دواناوەندی، بۆ دیاریکردنی ڕشتەی ته‌حسیلی سەردانی مه‌دره‌سه دەکات، کە جێگیری ئەو مه‌دره‌سه‌یه، هێرش دەکاتە سەری و لێی دەدات و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.