ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له میحوه‌ری سنه- كامیاران، حه‌وت هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، بریندارانی ڕووداوه‌كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكیس دان. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باری ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیره. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و خراپی ڕێگاوبانه‌كانی كوردستان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی قۆربانی بوونی هاووڵاتییانه له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆدا.