شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له شاری مهاباد، هاوسه‌ر و كچی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “شه‌ماڵ خه‌دیرپور” به‌سه‌ختی بریندار بوون.
جێگای ئاماژه‌یه كه ورده‌كاری ڕووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام “سه‌نا” كچی هه‌میشه زیندوو “شه‌ماڵ خه‌دیرپور” و “ئاره‌زوو” هاوژینی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ( دوو برا و هاوژینه‌كانیان) له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مله‌ی قووشچی ورمێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ڕووداوه‌دا له نێوان دوو ئۆتومبێلی پژۆ و په‌یكان ڕوویداوه و سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چوار كه‌سه، چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.