کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوورنی دووكاسبكار و كۆڵبه‌رێك له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان و نه‌وسوود

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ئێوارەی ڕۆژی سیشەممە ٦ی مانگی گوڵان، دوو كاسبكار بە ناوەکانی “عوسمان وەیسی”  تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوڵچێر” و “کەیوان کەڵەوێنجەیی” خەڵکی شاری مەریوان، و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “به‌ختیار” بە تەقەی ‌هێزەکانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان و نه‌سوود بریندار کران.

بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو كاسبكاره‌ مه‌ریوانییه‌ لە نزیک گوندی “حەسەن ئاوڵە”ی مه‌ریوان، تەقەیان لێ کراوە و بە سەختی بریندار بوون. دواجار هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی ئه‌و دوو كاسبكاره‌ و “عۆسمان وه‌یسی” به‌ هۆی سه‌ختی بینه‌كانیه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ سنووری نه‌وسوود هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و له‌ ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “به‌ختیار” كه‌ پاشناو و شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌سه‌حتی بریندار بووه‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah