ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، پێنج منداڵ به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كه‌ره‌سته‌ی یاری كردنی منداڵان له پاركی “ئاو و ئاگر“ی تاران تووشی ڕووداو هاتن و به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌یان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرد و ئێستا له‌ژێر چاوێری پزیشكی دان. جێی ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ستاندارد و نائیمه‌ن بوونی یاریگه‌كانی منداڵان هۆكاری ڕوودانی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه و به‌رپرسانی ڕژیم تا ئێستا هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كیان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستوو.