ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێكدادانی مینی بووسێك له‌گه‌ڵ ماشینێكگی بارهه‌ڵگر له ڕێگای مه‌شهه‌د- شاهڕوود، ٢٤ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی مه‌شهه‌د، حاڵی شه‌ش كه‌س له برینداره‌كان باشه به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ١٨ كه‌سیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشیكیدان. جێی ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، هه‌روه‌ها ماشین و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆه له جاده‌كانی ئێران.