ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سه‌باح ئه‌حمه‌دیان” خه‌ڵكی سنه و “یه‌حیا(پاشناو نادیار)” له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به لێدان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “سه‌باح ئه‌حمه‌دیان” خه‌ڵكی سنه، له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و جه‌سته‌ی له چه‌ند لاوه بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری نه‌وسوود كۆڵبه‌رێك به ناوی “یه‌حیا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه.