کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برسی ڕاگرتنی ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی سنە

برسی ڕاگرتنی ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی سنە 1

دوای هاتنی مانگی ڕەمەزان بەرپرسانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە کە بە بەندی ژنان ناسراوە، بە لابردنی دوو ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ لە ڕیزبەندی خۆراکی ڕۆژانەی ئەو زیندانە، بەندکراوانیان ڕووبەڕووی کێشەی جددی کردووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بەندکراوەکان ڕۆژوو دەگرن و سەرباری ئەمەش زۆربەی بەندکراوان کە بە ڕۆژوو نین بە ئەنقەست لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە برسی ڕادەگیرێن و لە ٢٤ کاتژمێردا تەنیا ژەمێک خۆراکیان پێ دەدەن و ئەویش لە کاتی بەربانگدایە. جێگای باسە کە مافی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە بەندکراون یەکێک لە بنەڕەتی ترین مافەکانە کە بێبەشکران لەو مافە دەتوانێت  ژیانی ئەو کەسە بخاتە مەترسییەوە.