شۆرای شاری تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٠٪ی نرخی هاتووچۆی نێوشاری په‌سه‌ند كرد و بڕیاره ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌مانگی كوڵانی ساڵی داهاتوودا بچێته بواری جێبه‌جێ كرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری تاران وێڕای بردنه سه‌ره‌وه‌ی نرخی هاتووچۆی نێوشار، ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر یه‌كسان كردنی نرخی ئۆتوبووسه‌كانی “بی.ئاڕ”تی” به بڕی ١٨٠٠ تمه‌ن نیشان داوه. بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٠٪ی نرخی كرێ تاكسی له حاڵێكدایه كه به‌پێ ڕه‌واڵی ساڵانی پێشوو هه‌ر ساڵ ١٥ بۆ ٢٥٪ كرێی تاكسی گران ده‌بوو و ئه‌و بڕیاره ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك داده‌نێت. شایانی باسه كه پێشتریش نرخی تاكسیه ئه‌نته‌رنێتیه‌كان ٥٠ بۆ ٦٠٪ زیادی كردبوو و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتبۆوه.