به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆی وڵات، مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، بڕیاری داوه كه ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردن بباته سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌حه‌یه ئه‌بێ له‌لایه‌ن شۆرای پارێزه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌پێی ئه‌و لایه‌حه كه ڕاده‌ستی شۆرای پارێزه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تی كراوه، كه‌سانێك كه ٢٨ بۆ ٣٠ ساڵ پێشینه‌ی كاركردنیان هه‌یه شموولی ئه‌و یاسایه نابن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا ٢٠ بۆ ٢٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، بۆ هه‌ر ساڵ سێ مانگ به ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردنیان ئیزافه ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، بۆ هه‌ر ساڵ كاركردن، چوار بۆ پێنج مانگ به ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردنیان ئیزافه ده‌كرێت. مه‌رجی به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی بڕگه‌كانی ئه‌و لایه‌حه‌یه به‌م جۆره‌یه كه ته‌مه‌نی بیمهكراوان بۆ پیاوان، زۆرتر له ٦٢ ساڵ و بۆ ژنان، زۆرتر له ٥٥ ساڵ نه‌بێت. شایانی باسه كه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ پیاوان به ٣٥ ساڵ پێشینه‌ی كاری، ٦٥ ساڵ و بۆ ژنان به ٣٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه، ٦٠ ساڵ دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی بیانه‌وێت زووتر له كاتی دیاریكراو خانه‌نشین بن، شموولی ئه‌و بڕگانه‌ی كه له گه‌ڵاڵه‌كه‌دا هاتووه نابن.