کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

با له‌ مانگرتن و داخوازیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ دیفاع بكه‌ین

ڕۆژی چوارشهممه٤ی مانگی پووشپهڕ، مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپهدههۆمین ڕۆژی خۆی تێپهڕاند. ٥ ههزار كرێكار لهبهشهجۆراوجۆرهكانی ئهم شیركهتهوهلهم مانگرتنهدا بهشدارن. لهدههۆمین ڕۆژی ئهم مانگرتنهیهكگرتوو و شكۆدارهدا، كرێكاران بهڕێپێوان لهدهوروبهری كارخانهبهدرووشمی كرێكاری ههفت تهپه، یهكگرتن، یهكگرتن، عهزم و ئیرادهی خۆیان بۆ درێژهی ئهو مانگرتنهتا گهیشتن بهخواستهكانیان، نیشان دا. كرێكارانی مانگرتوو لهم ڕێپێوانهدا، بۆ جارێكی دیكهلهسهر خواستی پێدانی دهستبهجێی حهقدهستی دواخراوی بهشهجۆراوجۆرهكانی ئهم كارخانهیه، دایمی بوونی قهراردادی كرێكارانی نهیبڕ و گهڕانهوهسهركاری ئهو كرێكارانهی كهقهراردادهكانیان بۆ دووبارهنهكراوهتهوه، گهڕانهوهبۆ سهركاری ئیسماعیل بهخشی، محهممهد خهنیفهر، ئیمان خزری و سالار بیژهنی، دووبارهكردنهوهی بیمهی دهرمانی و خزمهتگوزاری، سزادانی خاوهنانی گهندهڵ و دز، گهڕانهوهی پارهدزراوهكان و ههروهها لهسهر درێژهی چالاكیی كارخانهو زهمانهت كردنی ئهمنییهتی پیشهیی كرێكاران، لابردنی بهشی خسووسی و كۆتایی هێنان بهتاڵان كردنی ئهم كارخانهیه، پێداگریان كرد. كرێكاران پاش ئهم ڕێپێوانهبهنێریهك، كهخواستهكانی خۆیانیان لهسهر نووسیبوو، لهسهرسهنگهركهشوێنی كۆبوونهوهی كرێكارانه، ههڵیانواسی.

كرێكارانی شیركهتی هفت تهپهبهپشت بهستن بهئهزموون و وشیاریی خۆیان بهوهگهیشتوون كهبهكۆمهڵ و بهشێوهی شۆرایی و لهڕێگهی بهشداری كردنی كرێكارانی ههموو بهشهكانی ئهم ناوهندهسهنعهتیه، چۆنیهتیی ڕهوتی مانگرتنهكهیان ڕێكبخهن و بهرهوپێشی بهرن. كرێكاران ههر بهو مهبهستهههموو ڕۆژێ لهشوێنی كۆبوونهوهكهیان له‌ “سهنگهركۆدهبنهوهو پاش بیروڕاگۆڕنهوهو هاوفكری و خستنهبهرباسی كێشهو گرفتی كرێكاران، لهسهر پووچهڵ كردنهوهی پیلانگێڕیی خاوهنكار و پێویستیی پاراستنی هاوپشتی و یهكگرتوویی كرێكاران و بهرهوپێش بردنی قۆناغهجۆراوجۆرهكانی مانگرتن و ناڕهزایهتییهكانی خۆیان بڕیار دهدهن. كرێكارانی مانگرتوو بهپشت بهستن بهو ئهزموون و وشیاریهی خۆیان ههتا ئێستا چهندین جار پیلانی خاوهنكارهكان كهبهنیازبوون ناكۆكی لهناو كرێكاراندا بنێنهوه، پووچهڵ كردووهتهوه‌. بهپێی ڕاپۆرتی سهندیكای كرێكارانی ههفت تهپه، لهڕۆژی ههشتومی مانگرتنهكهداژمارهیهك لهدهست و پهیوهندهكانی خاوهنكار، بهزهرهر لێدان لهكهرهستهی شیركهت، كهلهڕاستیدا هی كرێكارانه، ههوڵیان دهدا لهڕێگهی ئاژاوهگێڕی و ناكۆكی نانهوهلهناو كرێكاراندا، مانگرتنی یهكگرتووانهی ئهوان بهلاڕێدا بهرن بهڵام بهكاردانهوهی وشیارانهی كرێكاران، ئهم ههوڵانهپووچهڵ كرانهوه‌.

شهپۆلی نوێی مانگرتنی ههفت تهپهلهباروودۆخێكدا دهستیپێكرد كهحهقدهستی كرێكارانی ئهم شیركهتهلهمانگی خاكهلێوهی ئهمساڵهوهنهدراوهو دهفتهرچهی بیمهكانیان بۆ دووبارهنهكراوهتهوهو ئهوهش لهحاڵێكدایهكهبههۆی نهدرانی حهقدهستهكان، كرێكاران تهنانهت بۆ دابین كردنی سهرهتایی ترین پێداویستیهكانی ژیانیان لهگهڵ كێشهی جیدی بهرهوڕوون. لهو ماوهیهدا كرێكاران  سهرهڕای وادهو بهڵێنیی درۆیینی خاوهنكاران و خاوهنانی شیركهت، لهسهر عهزمی خۆیان بۆ درێژهی خهبات تا گهیشتن بهخواستهكانیان، پێداگیریان كرد. درێژهی مانگرتنی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهو ڕهنگدانهوهی ههواڵی پهیوهندیدار بهوان لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان و میدیاكانی ناوخۆ و دهرهوهی ئێران، شهپۆلێكی لهپشتیوانی و دهربڕینی هاوپشتی لێكهوتووهتهوه‌. ژمارهیهك لهناوهند و ڕێكخراوهسهربهخۆكان، لهوانهشۆرای خانهنشینانی ئێران، سهندیكای فێلێزكارمێكانیكی ئێران، ئیتحادی خانهنشینانی ئێران، سهندیكای نهقاشانی ئۆستانی ئهلبۆرز، خانهنشینانی فێلێزكارمێكانیك، خانهنشینانی بافهندهی سوزهنی، گرووپی نۆزدهی ئیسفهند، گرووپی شۆرای هاوپشتی كرێكاری، پشتیوانیی خۆیان لهداخوازی و مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپهڕاگهیاند. ئهم ڕێكخراوانهوێڕای مهحكووم كردنی ستهم و بێ مافیهك كهبهسهر كرێكارانی ههفت تهپهدا سهپاوه، ڕایانگهیاندووهكهئێمهكرێكاران، موعهلیمان و خانهنشینان ههتا گهیشتن كرێكارانی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپهبهخواستهكانیان، جیدی و شێلگیرانه، شان بهشانیان ڕاوهستاوین.

درێژهی مانگرتنی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپه، ئهزموون و زانستی چینایهتیهكهی، ڕادهی ڕێكخستنهكهی، بوونی تۆڕێك لهڕێبهرانی پڕ گڕوتین و بهئهزموون، بێ باكی و وردبینی ئهوان لهبهرهوپێش بردنی ئهم خهباته، كاربهدهستانی ڕژیمیتۆقاندووه‌. سهرانی ڕژیم بهباشی دهزانن كهكرێكارانی ههفت تهپه، لهبهرئهوهیكهیهكێك لهسهرهكیترین سیاسهتهئابووریهكانی دهوڵهت واتهخسووسی سازییان بردووهتهژێر پرسیارهوه، لهبهر ئهوهیكهخواستی پێدانی دهستبهجێی حهقدهستهدواخراوهكان و دووبارهكردنهوهی دهفتهرچهكانی بیمهو زهمانهت كردنی ئهمنییهتی پیشهییانهێناوهتهگۆڕێ، داخوازیی بهشێكی بهرین لهكرێكارانی ئێران نوێنهرایهتی دهكهن.كرێكارانی مانگرتوو لهوتهكانیاندا باس لهگرینگیی شۆڕایی بهڕێوهبردنی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپهبهدهستی كرێكاران دهكهن. سهرانی ڕژیم باش دهزانن كهڕێك لهباروودخێكدا كهئهوان بهنیازن دوژمنی دهرهكی بههۆكاری ههژاری و فهلاكهتی ئابووری پێناسهبكهن و بهدهركردنی پهیتاپهیتای حوكمی ئێعدام و زیندان و شهللاق و بێگاری كردن بهناڕازیانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، كرێكارانی مافخواز و ئینسانهئازادهكانی ناو كۆمهڵ چاوترسێن بكهن، كرێكاران بهوشیاریی سیاسیهوهدوژمنی چینایهتییان لهناوهوهی ئێران كردووهتهئامانجی خهباتی خۆیان و ئهوهش لهڕاستیدا ڕووبهڕوو بوونهوهیهكی سیاسیه‌. سهرانی ڕژیم كاریگهریی حاشاههڵنهگری خهباتی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهلهسهر كهش و ههوای سیاسی و بزووتنهوهی ناڕهزایهتی لهكۆمهڵگا ئاگادارن و ترس لهم ڕاستیانه، ئهوانی بۆ ناكۆكی نانهوهلهناو ڕیزهكانی خهباتی كرێكاران، وهجموجۆڵ خسووه‌. مانگرتنی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهبهخاتری ههر ئهم جێگهو پێگه ئاشكرایهی كهلهباروودۆخی سیاسیی ئێستادا ههیهتی، بۆڕهوتی پێشڕهویی بزووتنهوهی كرێكاری لهئێران، گرینگیهكی زۆری ههیه‌.

كاربهدهستانی ڕژیم نایانههوێ، یهكجێ وڵام بهخواستی كرێكاران بدهنهوه، چون دهزانن كهلهباروودۆخی ئێستادا، ههرجۆرهپاشهكشهیهك، ورهی ناڕهزایهتیی كرێكاران زیاتر بهرز دهكاتهوه، ههربۆیهههوڵ دهدهن بهناكۆكی نانهوهلهناو ڕیزی كرێكاران و دانی وادهوبهڵێنیی درۆیین، كرێكاران لهخهبات بۆ گهیشتن بهخواستهكانیان ناهۆمێد بكهن. لهم باروودۆخهدا تهنیا عهزم و ئیرادهی كرێكاران بۆ درێژهی ئهم خهباته، پشتیوانیی ههمهلایهنهی خهڵكی خهباتكاری شارستانهكانی شووش و ئههواز و بهڕێوهبردنی مانگرتن لهپشتیوانی لهم كرێكارانهلهباقیی ناوهندهكانی بهرههمهێنان وخرمهتگوزارییهكهدهتوانێ پاشهكشهبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی بكات و سهركهوتنی كرێكارانی ههفت تهپهزهمانهت بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-