کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

با سندووقه‌كانی هاوپشتیی كرێكاری پێكبێنین

خوڵقاندنی پهیوهندی هاوڕێیانهلهنێوان كرێكاران لهڕێگهی پێكهێنانی گرووپ و ڕێكخراوهجۆراوجۆرهكان، تهنانهت ئهو ڕێكخراوانهی كهڕاستهوخۆ، ڕێكخستنی خهباتكارانهش ئهنجام نادهن، بۆ كرێكاران یهكجار گرینگه‌. لهبهر ئهوهیكهكرێكاران لهو ڕێكخراوهسهرهتاییانهدا، یهكهمین دهرس و شێوازهكانی ڕێكخراو بوون و چۆنیهتیی ڕێكخستن فێر دهبن، ڕووحیهی هاوكارییان بههێز دهبێت و بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوی گهورهتر و بههێزتر ئامادهدهبن. ڕێكخستنی كرێكاران، لهبوار و ئاستهجۆراوجۆرهكاندا، ڕووحیهی هاوڕێیهتی لهنێوان كرێكاراندا بههێز دهكات، هاوپشتیی چینایهتییان لهبهرامبهر خاوهنكار و سهرمایهداران پتهوتر دهكات و بهستێنی گونجاوتر بۆ بردنهسهرهوهی وشیاریی چینایهتیی لهناو كرێكاراندا دهخوڵقێنێت. ڕێبهڕان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری، بهتایبهت لهباروودۆخی ئێستادا كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆناش خۆی بووهتهنههامهتییهكی دیكه، پێویستهپێكهێنانی سندووقی هاوكاریی كرێكاری و ڕێكخستنی كرێكاران لهدهوریان، بهیهكێك لهبوارهكانی چالاكیی خۆیان بزانن. پێویستهههوڵ بدرێ كهپێكهێنانی سندووقی كرێكاری ببێتهسوننهتێكی جێكهوتوو لهناو كرێكاراندا.

لهكۆمهڵگای سهرمایهداریدا، باروودۆخی نائهمنی ئابووری و كێشهی ماڵی و بژێوی، بهردهوام بهرۆكی كرێكارانی گرتووهو سووك كردنی ئهم كێشانهتهنیا بهخهباتی ڕێكخراو و ڕزگاربوونی یهكجاریش لێیان، تهنیا بهنابوودیی نیزامی سهرمایهداریی و دامهزراندنی سۆسیالیسم دێتهدی. لهئێران توندبوونهوهی قهیرانی ئابووری و ههژاری و فهلاكهتی ئابووری و سهركوتگهریی كۆماری ئیسلامی، باروودۆخێكی دژوارتری بهسهر كرێكاراندا سهپاندووه‌. كاتێك كهكرێكاران لهناڕهزایهتی و خهبات دژبهم باروودۆخهدهست دهدهنهمانگرتن، كێشهو گرفتی ماڵی، وهك ئامرازێكی گوشار، ناچاریان دهكات كۆتایی بهمانگرتنهكهیان بێنن. بنهماڵهی كرێكارانێك كهلهو خهباتهدا دهستبهسهر دهكرێن، دهكهونهباروودۆخێكی نالهباری ماڵییهوه‌. سهرجهم ئهم كێشانهكاتێك بهرۆكی كرێكاران دهگرن كهكرێكاران لهگهڵ ڕووداوی چاوهڕوان نهكراو و لهناكاو بهرهوڕوو دهبنهوهو نموونهیهكی بهرچاویشی باروودۆخی ئێستایه‌. لهم ڕۆژانهدا كهبنهماڵهكرێكاریهكان لهگهڵ مهترسیی تووش بوون بهكۆرۆنا بهرهوڕوو بوونه‌‌وهو لهكهرهستهی سهرهتایی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم ویرووسهكوشندهیهبێبهرین، پێویستهكرێكاران بارمهتیدهری یهكتر بن و لهوهش بانتر، یارمهتی گهیاندنی ماڵی بهیهكتر، لهڕێگهی پێكهێنانی سندووقی ماڵیی كرێكارییهوه، ڕێكبخهن.

ئهم سندووقهماڵییانهدهتوانن بههیمهت و ههوڵ و پهیگیریی كرێكاران پێك بێن، لهلایهن خۆیانهوهبهڕێوهببردرێت و بهرپرسی ئهم سندووقانه، بهدهخاڵهتی ڕاستهوخۆی ئهندامان ههڵبژێردرێت و گشت كرێكارانیش بتوانن تێیدا ئهندام بن.  ئهم سندووقانهسهربهبهڕێوهبهر و خاوهنكار و ناوهندهدهوڵهتییهكان نین و پاشكهوتی ئهم سندووقانهلهڕێگهی كۆكردنهوهی حهقی ئهندامیهتیی ئهندامانهوهدابین دهكرێت. ئهم سندووقانهبهشێوهی ئاسایی و بهنۆره، بهئهندامانی خۆیان وام دهدهن و لهكاتی ڕوودانی ڕووداوی چاوهڕوان نهكراو و لهناكاوی وهك نهخۆشیی و ڕووداوهكانی شوێنی كار یان دهستبهسهركران لهجهرهیانی مانگرتنهكان، دهستبهجێ وامی زهروورییان پێدهدهن. ئهوهیكهوامی زهرووری چ كهسانێك دهگرێتهوهو بڕی ئهو وامهچهندهیهو چۆن بهشێوهی قیستی دهدرێتهوهو شێوازی بهڕێوهبردنی سندووق چوونه، لهئهساسنامهی سندووقدا دیاری دهكرێت و بڵاو دهكرێتهوه‌.

سهندووقی كرێكاری عهلهنی، پێویستهپێداویستیی ماڵیی ئهندامان، لهچوارچێوهی ئیمكانات و یاساكانی خۆیدا دابین بكات و ئهساسهن هۆكاری سهرهكیی ئهندام بوونی جهماوهری كرێكار لهو سندووقانهشدا، ههر ئهوهیه‌. جهماوهری كرێكار لهڕێگهی ئهندامییهتی لهو سندووقانهدا دهتوانن كێشهكانی خۆیان لهڕێگهی هاوكاری و یارمهتی گهیاندن بههاوچینهكانیان، چارهسهر بكهن. كرێكاران فێر دهبن كهئهو كێشانهیكهبهشێوهی تاكهكهسی بۆیان چارهسهر نابێ، دهتوانن بهیهكگرتوویی و هاوپشتیی چارهسهری بكهن. پێكهێنانی ئهم سندووقهعهلهنییانهدهتوانێ بێتههۆی بههێز بوونی ڕووحیهی ڕێكخستن لهناو كرێكاراندا و شێوازی دیمۆكراتیكی بهڕێوهبردنی ڕێكخراو فێری كرێكاران كات و بێگومان ههمووی ئهوانهش لهگرهوی چالاكیی بهردهوامی كرێكارانی پێشڕو و خهباتكاری ئهو سندووقانهدایه‌. چالاكانی پێشڕهوی بزووتنهوهی كرێكاری پێویستهبهچالاكیی خۆیان لهناو ئهندامانی ئهو سندووقانهدا‌‌، ڕووحیهی ڕێكخستن، هاوپشتیی چینایهتی و مایهدانان لهبهرژهوهندی تاكهكهسی لهپێناو بهرژهوهندی گشتی، بههێز بكهن.  پێویستهیارمهتیدهری بابهتی فێركردنی كرێكاران بن، بهجۆرێك كهكرێكاران بهئهندامیهتیی لهو سندووقانهدا، كهجۆرێكهلهڕێكخستنی ساده، فێر بن كهچۆن دهكرێ لهدیاری كردنی سیاسهت، چارهنووس و بهڕێوهبردنی ڕێكخراوێكدا بهشداری بكهن و كاریگهر بن، لهگهڵ چهمكی وهك ئهساسنامه، پهرهنسیپی ئهندامیهتی، مافی ئهندامان، دابهش كردنی كار، پێگهی كۆبوونهوهی گشتی و هیتر ئاشنا بن، بهبهشدار كردنی چالاكانهیان لهكۆبوونهوهگشتییهكاندا، لهدیاری كردنی چارهنووسی ڕێكخراوهكهدادهخاڵهتگهر بن و لێپرسینهوهلهبهرپرسان بكهن و خۆیشیان بهرپرسایهتی بگرنهئهستۆ.

سهرچاوهماڵییهكانی ئهم سندووقانه، دهتوانێ و دهبێ ڕاستهوخۆ، لهپێناو یارمهتی گهیاندن بهچارهسهر كردنی كێشهی ماڵیی كرێكاران و خزمهت بهخهباتی كرێكاران و بزووتنهوهی چینی كرێكار، بهگشتی، بهكار بهێندرێن. بۆ نموونه، به‌‌ بنهماڵهی كرێكارانی بهندكراو، بهسندووقی مانگرتنی كارخانهی خۆیان و باقیی كارخانهكانی دیكه، یارمهتیی ماڵی بگهیهنن.

بهڵام پێویستهئاگادار بین كهڕژیمی ئیسلامی لهبهرامبهر پێكهێنانی ئهم جۆرهسندووقانهدا بهشێوهی جۆراوجۆر بهرهبهست دهخوڵقێنێ.  لهو جێگایهدا كهسندووقهكان بههیمهتی و ههوڵی كرێكاران و بهپێچهوانهی ئیرادهو مهیلی ڕژیمی ئیسلامی پێكهاتوون، ڕژیم ههوڵ دهدات تا لهڕێگهی دهست و پهیوهندهكانی، لهچالاكیی ئهو سندووقانهڕێگری بكات. كهوابوو لهلایهكهوه،نهبوونی وشیاری ئهندامانی ئهم سندووقانهلهپتهو كردنی ئامانجی پێكهێنانیان لهپێناو یارمهتی گهیاندن بهخهباتی چینی كرێكار و لهلایهكی دیكه‌‌وه، گوشارهكانی ڕژیمی ئیسلامی بۆسهر سندووقهكان، كۆسپی جیدین لهسهر ڕێگای خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕ لهسندووقهكرێكارییهكاندا. ئهم كۆسپ و بهربهستانه، پێویستهبهچالاكیی پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری، لهپێناو بردنهسهرهوهی وشیاری ئهندامانی ئهم سندووقانه، لهڕێگهی ههوڵ دان بۆ هێنانهمهیدانی ههرچی زیاتری كرێكاران بۆ ئهندام بوون لهناو ئهم سندووقانهو ههروهها جێخستنی سندووقی ماڵی وهك سوننهتێكی پایهدار لهناو چینی كرێكاردا، چارهسهر بكرێت. لهباروودۆخی ئێستادا و بهلهبهرچاوگرتنی هاوسهنگیی هێزی نێوان ڕژیمی ئیسلامی و بزووتنهوهی كرێكار و ههروهها بهسهرهنجدان بهلێهاتوویی و ئهزموونی ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاری، لهپێناو بهرهوپێش بردنی چالاكیی عهلهنی، ئهو پۆتانسییهلهههیهكهسندووقهكانی هاوپشتیی كرێكاری بهشێوهی عهلهنی پێك بێن و بهسهر ڕژیم دا بسهپێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-