×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه‌ بۆردومانى گوندێکیان لە بنارى قەندیل کرد و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک برینداربووە. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گوندی "بۆڵێیە" لە بنارى قەندیل بۆردومان کرا و بەهۆى بۆردومانەکەوە هاوڵاتییەکى گوندەکە برینداربوو. هەر بەهۆى بۆردومانەکەوە زیان بەر چەند ماڵێکى گوندەکە و رووبەرێک لە رەز و باخى هاوڵاتییان ...

    ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چاره‌نووسی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و دیوانده‌ره‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، ‌هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، "ئیدریس کەسرەوی" خەڵکی شاری پیرانشار، له‌ کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ...

    کارگرووپی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست، یان نەخوازراوی" به‌ندكراوانی سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بێسەروشوێن بوونی چوار زیندانی سیاسی، لەژێر ناوی "بێسەروشوێنکردنی بەئەنقەست و ئامانجدار"ی بە فەرمی ناساندووه‌. کارگرووپی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ یان نەخوازراوی "شیرین عەلەم هوولی"، "عەلی حەیدەریان"، ...


false