×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، ئۆستادانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی سیاسیی و مه‌ده‌نی له‌ ئێران له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازێكه‌وه‌، “ئه‌گه‌ری په‌لاماری ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای سوورییه‌یان به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و داوایان له‌ ڕای گشتی جیهان كردووه‌ كه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر به‌ره‌نگاری ئه‌گه‌ری ئه‌م هێرشه‌ ببنه‌وه‌.

له‌ به‌شێك له‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌: “جارێكی دیكه‌ له‌ سه‌ر سنووره‌كانی سوورییه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌پڵی جه‌نگێكی خوێناوی تر لێده‌رێت. هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ بۆ له‌شكه‌ركێشی و داگیركردنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی سوورییه‌، هێما بۆ ڕوودانی ئه‌و جه‌نگه‌ خوێناویه‌ ده‌كات كه‌ بێگومان دیسانه‌وه‌ شه‌پۆلێكی تر له‌ خوێنڕشتن و وێڕانكردن و ئاواره‌بوون به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان به‌نیازه‌ ئه‌و دوورگه‌ سیاسییه‌ بچووك و ئارامه‌ی ڕۆژئاوای فۆراتیش له‌ناو خوێندا نقوم بكات و دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت. سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جه‌نگێكی نوێ له‌ ڕۆژئاوای سوورییه‌، درێژه‌دانه‌ به دۆخی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌یی و جیهانیی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سوورییه‌ له‌ ئارادایه‌.‌ له‌ كۆتایی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌، “ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌ پشوویه‌كی سیاسیی درێژه‌، نه‌ك به‌ جه‌نگی درێژخایه‌نی تر. پێویستی به‌ له‌شكه‌ركێشی نوێ نییه‌، به‌ناوی دابینكردنی ئاسایش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكوو پێویستی به‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیی به‌رفراوان و بیناكه‌ر و پێویستی به‌وازهێنان له‌ خه‌ونی سوڵتانی و ناسیۆناڵیستی و فه‌نده‌مێنتالیستی هه‌یه‌. خۆدزینه‌وه‌ له‌م به‌رپرسیاره‌تییه‌، به‌شداری كردنه‌ له‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌ن، هه‌ڵنه‌سانه‌ به‌و ئه‌ركه‌ سیاسیی و ئینسانییه‌ كه‌ ده‌توانێت ژیانی سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بپارێزێت.”

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false