- 14 ئاب 2019
- ئێران , ههواڵهکان
- كۆد 14764
- 52 بینهر
- سیفر كامنێت
- ایمیل
- چاپ كردن
true
true
true
true
true
true
true
true
false
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووه كه ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگڕهم.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی گهلاوێژ، دەسەڵاتدارانی ئێرانی رایانگەیاند، ئاستی یەدەگی وڵاتەکەیان لە ئۆرانیۆمی پیتێنراو گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگرام، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاستی رێگەپێدراو ٣٠٠ کیلۆگڕهمە. ئەم راگەیاندنەی ئێران بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی ئۆرانیۆمی وڵاتەکەی، لە کاتێکدایه كه ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەلایەک و وڵاتانی کەنداو لە لایەکی تر بەھۆی پابەندنەبونی تاران بەبەشێک لەو رێکەوتنە ههستهییهی كه لە ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان وڵاتانی پەیوەندیدار ئیمزا کراوە زیاتر بووە.
true
true
https://ku.komalah.org/?p=14764
true
true