×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

 

حەوتویڕابردوجارێکیترئەردوغانهەڕەشەیخۆیلەپێوەندلەگەڵهێرشینیزامیبۆسەررۆژهاڵەتیفوراتلەسوریەواتەناوجەیەککەلەژێرکۆنترۆڵیهێزەکانیسوریەیدیموکراتویەکینەکانیپاراستنیگەلویەکینەکانیپاراستنیژناندایە،تێکرارکردەوە. ئەو ڕایگەیاند:” لە درێژەی عەمەلیاتی نیزامی لە باکوری سوریە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٨ لە باکوری فوڕات و عەفرین، بەم زوانە عەمەلیاتێکی نیزامی نوێ لەدژی ئەم هێزانە لە رۆژهەلاتی فارات دەستپێدەکەین و ناوچەی بۆشایی ئەمنیەتی کە سنورەکەی خۆمان دیاری دەکەین دروست دەکەین“. ئەردوغان کاتی دەست پێکی ئەم عەمەلیاتەی گەڕاندەوە بۆ رەزایەت بەخش نەبوونی ئاکام وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا. لە بەرانبەردا وەزیری دیفاعی ئەمریکا هەموو جۆرە عەمەلیاتێکی تاک لایەنە لە لایەنی تورکیەی بە قەبووڵ نەکراو ڕاگەیاند. بەشوێن ئەودا وەزیری دیفاعی تورکیەیش وتی ئێمە پێمان باشە لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکایی خۆمان هاوئاهەنگ بین.

  هەواڵنێری فەرانسە بڵاوی کردوە کە هەیئەتێک لە وەزارەتی دیفاعی ئەمریکا لە رۆژی دوو شەممە ١٤ ی مانگی گەلاوێژەوە لهگهڵ کاربەدەستانی تورکیەدا لهوتووێژدایه‌. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەمریکا پێشتر لە پێوەند لەگەڵ هێرش کردنەسەر سوریە هۆشداری بهئهردۆغان دابوو. ئاکامی تا ئێستای وتووێژەکان لە ڕوانگەی وەزیری بەرگری ئەمریکاوە بەرەو پێشەوە چوونی سەرەتایی هەبووە. بەڵام تورکیە باسی بوونی ناکۆکی زۆری نێوان خۆیان و ئەمریکای کردوە کە نیشانەی ناڕەزایەتی تورکیە و نەبوونی تەوافوقی لەگەڵ ئەمریکایە. بەپێی ڕاپۆرتی هەوالنێری رووسیە، تا ئێستا تەوافوقێکی کۆنکرێت و دیاریکراو بەرهەم نەهاتوە و ئەوەی کە بڵاو بۆتەوە مەسایلی گشتی و سەرەتاییە لەپیوەند لەگەڵ هێندێک كێشهی وەک دروست کردنی ناوچەیەکی بۆشایی كهلە ڕوانگەی تورکیەوە پانایی ئەم ناوچەیە دەبێ ٣٢ کیلۆمیتر بێت بەڵام ئەمریکا لەگەڵ ٥ کیلۆمیتر موافقەتی کردوە. بە ئیزافەی ٩ کیلۆمیتری تر کە بەتاڵ بێت لە چەکی قورس. وێڕای ئەوە تورکیە خوازیاری کۆنترۆڵی بەسەر ئەو بەشە لهناوچەی بۆشاییەدایە کە پنتاگۆن دژایەتی کردوە و وتویەتی ئامانجیان تەنیا دابین کردنی ئەمنیەتی تورکیە لە لێواری سنوری لەگەڵ سوریەیە تا نیگەرانیەکانی تورکیە تەواو بێت نەک گۆڕینی دیموگرافی لە ناجەکەدا. دەوڵەتی تورکیە هەروەها خوازیاری پاشکشەی بە تەواوەتی هێزە کوردیەکان و چەک کرانیانهکە ئەمریکا لەگەڵ ئەو داوایایهشدا دژایەتی کردوە. لەخۆڕا نییە کە ڕاگەیەنەرەکانی تورکیە باس لە ناكۆكی توندی نێوان ئانکارا و واشنگتۆن دەکەن.

  داگیر کردنی بەشێکی تر لە وڵاتی سوریە لەژێر ناوی دروست کردنی بەناوناوچەی بۆشایی ئەمنیەتی و یان کوریدۆری ئاشتیبۆ نیشتەجی کردنی ئاوارە سوریەکانی مەوجود لە تورکیە یەکێکی تر لە ئەمانجەکانی تورکیە لەم هەڕەشانەیه، کە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەگەڵی موافقە. ئەم بابەتەش لەگەڵ ناڕەزایەتی و دژایەتی دەوڵەتی بەشار ئەسەد بەرەو روو بۆتەوە، ههروهها بزووتنهوهڕۆژئاواشی نیگهران كردووه‌. هێزهكانی سوورییهی دیمۆكراتیك رایانگەیاندوە کە بە هەموو هێزیانەوە لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرش و داگیرکاریەکی تورکیە بۆسەر حاكمیهتی خۆیان و دەستکەوتەکانیان موقاومهت دەکەن. دەوڵەتی سوورییە رۆژی پێنج شەممە ١٧ ی مانگی گەلاوێژ تەوافوقی نێوان ئەمریکا و تورکیەی بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمنی بە توندی ڕەد کردەوە. بەڵام لە ئیستادا بە غەیرەز هەڕەشەی شکایەت کردن لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان کاردانەوەیەکی دیکەی لەخۆی پیشان نەداوە. بەڵام پ. ی. د داوای لە دەوڵەتی سوریە کرد تا ئەوان لە پاراستنی سنورەکاندا یارمەتی بدات.

  بێگومان لەم وتوێژانەدا هەردوو لایەن ئامانجی معامەلە گەرانیان بۆ ئیمتیاز وەرگرتن لەیەکتر هەیە. سیاسەتی شەڕئەنگێزانەی دەوڵەتی تورکیە لەدژی خەڵکی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل كە کاریگەر ترین هێزی شەڕکەر بووە لە بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ داعش و ئیماراتە ئیسلامیەکەی و ئەم هێزە کۆنەپەرست و دژی ئینسانیەی تێکشکاند، لە زاتی شۆوینیستی دەوڵەتی تورکیە لەدژی خەڵکی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام لەوەها بارودۆخێکدا ئهم سیاسهتهبۆ ئەردوگان مەسرەفی نێوخۆییشی هەیە. لە كاتێكدا کە دەوڵەتی تورکیە بەرەو رووی قەیرانی ئابووری هەمەلایەنە بۆتەوە و ئەرزشی لیرەی تورکیە زیاتر لە ٥٠ لەسەد دابەزیوە و لە بارودۆخێکدا کە حیزبی ئاک پارتی ئەردوغان لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی شارەداریەکانیشدا توشی شکستێکی سهرشۆڕانهبوو، بەرپا کردنی شەرێکی تر لە سوریە بە بۆچوونی ئەو دەتوانێ سەرنجی ڕاگشتی خەڵکی تورکیە لەسەر موشکلات و قەیرانەکان بەرەو شەڕ بەرێت. دەوڵەتی ئیمپڕیالیستی ترامپیش لەم معامەلەیەدا وەک ئامرازێک بۆ پەشیمان کردنەوەی تورکیە لە کڕینی سامانەی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە روسیە کەڵک وەردەگرێت. ئێستا لە ماوەی ئەم شەڕەدا ئەگەر چەند هەزار کەسیش ببنە قوربانی و چەند سەد هەزار ئاوارە بێ ماڵ و حاڵ بن بە لای ئەوانەوە هیچ نییە.

  بەڵام لهڕاستیدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەردوغان چ لە نێوخۆی سنورەکانی تورکیەدا، چ لە سوریە و چ لە عێڕاق بەرەوی شکست بۆتەوە. ئەگەر ئۆلگوی حاکمیەتی ئیسلام سیاسی لێبراڵ لە دەورەیەکدا لە لایەن زل هێزە ئیمپڕیالیستیەکانەوە لە بەرانبەر ئیسلامی توند ڕەودا پشتیوانی دەکرا و لەو ڕێگایەوە دەوڵەتی ئیسلامی ئەردوغان توانیبووی تاڕادەیەک باشتر بوونێک لە بارودۆخی ئابووریدا بەدی بێنێ، لەگەڵ درێژەی سیاسەتی ئابووری نیئۆلیبڕاڵی بەرە بەرە گەشەی ئابووری تورکیە ڕاوەستا و بونبەستی ئابووری دەستی پێکرد. سیاسەتە دیکتاتۆڕ مەنشانە غوروری نەفامانەی ئەردوغان و ئەم بهر و ئەوبەر کردنە سیاسیدیپلۆماتیکەکانی لە ناوجەکەدا و درێژەی شەڕ و خوێن ڕشتن لەدژی خەڵکی کوردستان و دخاڵەت لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا لەگەڵ پشتیوانی کردنی لە ڕەوتە تیرۆریستیە ئیسلامیەکانی دەست سازیدا، بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیەی نوقمی قەیرانێکی قوڵ کرد. قەیرانی سیاسی نێوخۆیی و کودتای گوماناوی و گرتن و ئەو تەسفیە بەرینانەی لە تورکیە خستنیە ڕێ بۆتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە کادر و ڕێبهریی حیزبی داد و گەشەپێدان، یان لابدرێن و یان خۆیان لێی دوور بکەونەوە.

  بە دڵنیاییەوە سیاسەتی شەڕ ئەنگێزانەی ئەمجارەی ئەردوغان لە لەشکر کێشی بۆسەر کوردستانی سوریەش ئاکامێکی بێجگە لە شکست و سەرشۆڕی بەشوێنەوە نابێت. خەڵکی تێکۆشەری کوردستانی سوریە هەم دەستکەوتەکانی حاکمیەتی جەماوەری خۆیان بینیوە و لێی بەهرەمەند بوون و هەم چارەنووسی تراژیک و خەماوی خەڵکی کانتۆنی عەفرینیان دوای داگیرکرانی وەحشیانەی لە لایەن حکومەتی جەنایەتکاری ئەدوغانەوە بە چاوی خۆیان دیوە. بێ گومان خەڵکی کوردستان لە سوریە ئەمجارە لێبڕاوانەتر و بە ئیرادەی بەهێز ترەوە لە بەرانبەر هێرش و دەست درێژی ڕژیمی فاشیستی تورکیەدا خۆراگری دەکەن دەرسێکی مێژوویی ئەدەن بەم حکومەتە دژی ئینسانیە.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false