×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوه‌ی له‌ كابۆل، پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٦٣ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و بریندار بوون.

كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی كابۆل ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام دراوه‌، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٤٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كابۆلیش ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی ناجێگیر بوونی دۆخی ته‌ندرووستیی برینداره‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ ئارادایه‌. پێویسته‌ بوترێ گرووپی تاڵه‌بان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false