×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

به‌ پێی هه‌واڵی ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ شاندێكی حیزبی شیوعی كوردستان، سه‌ردانی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له‌ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ كۆبوونه‌وه‌.

شاندی میوان پێك هاتبوون له‌” به‌ڕێزان، دوكتور كاوه‌ ئه‌حمه‌د سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان، ئه‌‌بوكاروان، صبحی مێهدی، عوسمان زیندانی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی و گۆران حسێن لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی سلێمانی. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ بریتی بوون له‌ ئیبراهیم عه‌لیزاده‌، حه‌سه‌ن شه‌مسی، جه‌ماڵ بۆزۆرگپوور، سه‌عید ئه‌مانی و ئیسماعیل تریك. له‌م دیداره‌دا، وێڕای ته‌ئكیدی هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێویستیی په‌یوه‌ندی هاوڕێییانه‌ی هه‌ر دوولا، باروودۆخی سیاسیی ئێستای ناوچه‌كه‌ و ئێران درایه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ڕووداوه‌كانی داهاتوو تاوتوێ كران. شاندی میوان گه‌ڵاڵه‌ی كۆنفڕانسێكی هاوبه‌شی هێزه‌ چه‌په‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیان پێشكه‌ش كرد، كه‌ تێیدا لایه‌نه‌كان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر باروودۆخی كوردستان و ده‌وری هێزه‌ چه‌په‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان باس بكه‌ن. ئه‌م كۆنفڕانسه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌ بچێت. شاندی كۆمه‌ڵه‌ وێڕای ده‌ربڕینی ته‌وافوقی ئۆسولیی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌ها كۆنفڕانس گه‌لێك، بڕیاری نیهایی خۆی بۆ به‌شداری كردن یان نه‌كردن دانا بۆ دواجار كه‌ وڵامی شاندی میوان بدرێته‌وه‌.

true
true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false