×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی مانگی مانگی پوشپەڕ سپای پاسداران لە ڕاگەیاندنێکدا خەبەریدا کە یەک فەروەندە کەشتی نەوتکێشی ئینگلیسی لە کاتی تێپەڕبوون بە گەروی هورمزدا بەهۆی ڕەچاونەکردنی یاسا نێودەولەتیە دەریاییەکان ڕاگرتووە. لە بەرانبەر ئەم کردارەدا، دەوڵەتی بریتانیا بەخێڕایی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم بارودۆخە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی پێکهێنا و کۆشکی سپی بەڵێنی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا دا. ترامپ ڕایگەیاند کە خەریکی بەرنامە دانانن بۆ وڵامدانەوە بە کرداری تەحریک ئامێزی ئێران. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەمان رۆژی هەینی دادگا حوکمی ڕاگرتنی کەشتیە ئێرانیەکەی کە ٢ حەفتە لەوەبەر لە تەنگەی جەبەل تارق لە لایەن ئینگستانەوە راگیرا بوو، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کردەوە.لە کردەوەیەکی دیکەدا رۆژی پێنشەممە ٢٧ی مانگی پوشپەڕ، ئەمریکا ئیدیعای کرد کە ڕەزم ناوی ئەمریکایی جێگیر لە تەنگەی هورمز پەهبادێکی کۆماری ئیسلامی خستۆتە خوارەوە. ڕژیم خەبەری خرانە خوارەوەی پەهبادەکەی وەدرۆ خستۆتەوە و ڕاگەیاندوە کە:” ئێمە هیچ پەهبادیکمان نەخراوەتە خوارێ نە لە گه‌روی هورمز و نە هیچ شوێنێکی تر.” بەڵام وردەکاری هەواڵی ئەم عەمەلیاتە نیزامیە بە شێوەیەکی بێ وێنە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە راگەیەندرا. ئەو وتی کە:’ پەهبادی ئێرانی بە هەزار میتری ناوی ئەمریکایی” یو ئێس ئێس باکسر” نزیک بۆتەوە و گوێی نەداوەتە هۆشدارەکان. ئەم پەهبادە هەڕەشەی لە ئەمنیەتی ناوی ئەمریکایی و مەلەوانەکانی و هەروەها ئەمنیەتی کەشتیەکانی لە حاڵی تێپەڕ بوون بە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا کردوە.لە بەرانبەر وەدرۆ ستنەوەی هەواڵی خرانە خوارەوەی پەهبادەکە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ترامپ جەختی لەسەر ڕاستی خرانە خوارەوەی کردەوە.

خرانە خوارەوەی پەهبادی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەیەكه‌ بە خرانە خوارەوەی پەهبادێکی ئەمریکایی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و دانی بانگەوازێکیش بۆ ولاتانی تر بۆ مەحکوم کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. عەمەلیاتی ڕاگرتنی کەشتی ئینگلیسی” ستینا ئیمپرو” لە رۆژی هەینی و کەشتی نەوت هەڵگری ئیماراتی( ریاح) لە رۆژی شەممە ٢٢ ی مانگی پوشپەر لە لایەن سپای پاسدارانیشەوە وه‌ڵامی کۆماری ئیسلامی بوو لە بەرانبەر ئینگلستاندا بۆ ڕاگرتنی نەوت کێشی ئێرانی لە دوو حەفتە لەوەپێش و لە تەنگەی جەبەل تارق کە نەوتی ئێرانی بۆ سوریە دەبرد. خامنەیی رۆژی چوارشەممە بە ئاگادار بوون لە ڕفاندنی کەشتی( ڕیاح) وتی:” کۆماری ئیسلامی دزی دەریایی ئینگلستان بێ ولام ناهێڵێتەوە”. رۆژی دواتر” سپا نیوز” ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی بڵاو کردەوە کە تییدا هاتبوو:” کەشتیەکی خاریجی لە کردارێکی لەنەکاودا بە ئامانجی مقابلە لەگەڵ دۆزینەوە و خەبات لەدژی قاچاغی مادەی هۆشبەرمان ڕاگرتوە.”

خستنە خوارەوەی پەهبادی کۆماری ئیسلامی هۆشدارێك بوو بە کۆماری ئیسلامی. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە مەحکوم کردنی ڕاگیرانی کەشتی ئیماراتی لە کەنداو، خوازیاری ئازادی هەرچی خێراتری ئەو کەشتیە بوو. بەڵام ماجەراجویییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە رۆژانە بەڕێوەدەچن، هەر ئان و سات ڕەنگە ببنە تێکهەڵچوونێکی بە تەواو مانا و وێرانگەر بۆ خەڵکی ناوجەکە و بەتایبەت خەڵکی ئێران. ئەمریکا و ئینگلستان بەردەوام خەریکی تەیار و بەهێز کردنی پایەگا و هێزەکانیانن لە ناوچەی کەنداو و وڵاتانی دەوروبەری بە هەموو جۆرە چەک و تێکنولۆژیەکی کوشتاری بەکۆمەڵ. تا مەبادا کێشەیەک لە جەریانی هەناردەی نەوتدا دروست بێت و لەتمەیەک لە قازانج وبەرژەوەندی سەرمایەداران بکەوێت. دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كه‌شتییه‌ نه‌تییه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا پاساوێكه‌ بۆ ڕه‌ونه‌ق دان به‌ بازاڕی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ قازانجه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ گێرفانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپاییه‌وه‌.

درێژەی ته‌حریم لەسەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەمریکا هەزینەیەکی ئەوتۆی نییە. بەڵام لەم کێشمەکێشەدا، ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێستا تەنیا بە تێپەڕ بوونی ٣ مانگ لە هەڵوەشانەوەی معافیەتی هێندێک لە وڵاتەکان بۆ کڕینی نەوت لە ئێران و سیاسەتی گوساری لانی زۆریی تەحریمەکانی ئەمریکا گەیشتۆتە ئاستی وەرشکست بوون. لە وەها بارودۆخێکدا سیاسەتی کۆنەپەرستانە و دژی خەڵکی خۆڕاگری کۆماری ئیسلامی ژیانی خەڵکی ئێران بە تایبەت کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی کۆمەڵگای بەرەو رووی تەگەژەیەکی وەحشەتناک کردۆتەوە. زیاد بوونی بێکاری، چوونە سەرەوەی هەموو رۆژەی نرخی مادەی خۆراکی زەروری بۆ بە زیندوویی مانەوە، توانایی کڕینی خەڵکی گەلێک دابەزاندوە. ماجەراجوییە نیزامیەکانی ڕژیم ناتوانێ ئیمتیازێک بۆ باجگیری لە زل هێزە سەرمایەداریەکانی دنیای بۆ دەستەبەر بکات. بەڵکو بە پێچەوانە زۆریش مەترسیدار دەبێت و بێسەمەر. لەبەر ئەوەی لە وەها بارودۆخێکدا نە تەنیا دەوڵەتانی ئوروپایی بەڵکو هاوپەیمانە تاکتیکیەکانی کۆماری ئیسلامی وەک روسیە و چین یش ناتوانن لەم گێژاوە ئابووری- سیاسیەدا بێن بە هاواری کۆماری ئیسلامیەوە.

بەڵام کۆمارتی ئیسلامی دەزانێ کە تا ئەو جێگایەی کە بۆ پێوەندی و مناسباتی خاریجی دەگەڕیتەوە، دەتوانێ بە پاشکەشە کردن لە سیاسەتەکانی تەوسعە تەڵەبانە و زێدەخوازانەی و بە چاوپۆشی کردن لە بەرنامە هەستەیی و موشەکیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و باقی زل هێزە ئیمپڕیالیستیەکان بسازێت. بەڵام ئەوەی کە وەک گرفتی سەرەکی ڕژیم دەمێنێتەوە، نەبوونی توانایی نیزامە بۆ وڵامدانەوە بە دابین کردنی نیازەکانی رۆژانەی کرێکاران و توێژی هەژاری کۆمەڵگایە. پێکهاتەی سیاسی ڕژیمی ئیسلامی کە لەسەر یاسا پڕتوکاوە مەزهەبیەکان دامەزراوە، لەگەڵ پێویستییه‌كانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی ئەمرۆییدا ناگونجێ. ئەم ڕژیمە ناتوانێ بە پشت بەستن بە پێکهێنانی هێزی دەست کردی وەک حیزب اللە و حەشدی شەعبی و ڕەوتە کۆنەپەرست و دژی ئینسانیە مەزهەبیەکان و بە شەڕ و کوشتار و جەنایەت درێژە بە حەیاتی خۆی بدات. لە بارودۆخێکدا کە سەرپاتای حاکمیەتی ئەم ڕژیمە لە گەندەڵی و دزی و ئیختیلاسدا نوقمە، ئەگەر هێشتا ڕژیمی ئیسلامی دەتوانێ درێژە بە حەیاتی خۆی بدات، بەهۆی نەبوونی تەشەکولی جەماوەری و چینایەتی کرێکاران و باقی چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگایە وەک ئامرازێک بۆ خەباتەکەیان و وەگەرنا تەمەنی ئەم نیزامە نەحسە دەمێکەیە کۆتایی هاتوە.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false