×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، درەنگانێکى شەوى ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه‌، کەمپێکى پەنابەرانیان لە شاری مەخمور شەش جار بۆردومانکردووە و به‌ هۆیه‌وه‌‌ دوو کەس برینداربوون.

هاوکات حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى کەمپى مەخمور ڕاگەیاند، بۆردومانەکە کاتژمێر ١٢ و نیوى شەو لە نزیکى کەمپەکە بووە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و زیانى مادیش بەرناوچەکە کەوتووە. ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆردومانەکە بە چەند موشەکێک لە رێگەى فرۆکەوە بووە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، فرۆکەکانى تورکییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پوشپه‌ڕ، ئۆتۆمبێلێکیان لە ناو گوندى سپینداری لە سنورى ناحیەى چەمانکێ کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە سێ هاوڵاتى گوندى سیپینداری برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەى دهۆک گواستراونەتەوە.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false