×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

كۆمەلانی خەلكی كوردستان!

هەروەك ئاگاداران كۆماری ئیسلامی لە دوو رۆژی رابردودا، دەستی كردۆە بە تۆپباران كردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكانی چۆمان و حاجی عومران. لەم پەلامارە درندانەیەدا ژومارەیەك له هاوولاتیانی دانیشتوی ئەو ناوچانە گیانیان بەخت كردۆە و یان بریندار بوون. رز و باغ و مەزرای خەلكی زەحمەتكێش سوتاوە و رەنجی سالیان فەوتاوە.
ئەوە یەكەم جار نییە كە كۆماری ئیسلامی ئیران پەلاماری لەم چەشنە دێنێتە سەر هەرێمی كوردستان و ژیان و ماڵ و ئاسایشی خەلكی سەرسنور دەخاتە مەترسیەوە. ئەگەرچی كۆماری ئیسلامی ئیران پاساوی نارەوا بۆ ئەو هێرشانەی دێنێتەوە، بەڵام لە راستیدا وەكوو هەمیشە،جگە لە دوژمنایەتی كوێری لە گەڵ خەڵكی هەموو پارچەكانی كوردستان، هەوڵ دەدات سرنجی خەڵك لە ئیران لە قەیرانێكی قولی هەمە لایەنە كە بەربینی پێگرتوە بەرەو كێشەی دەرەكی لابدات و بێ توانایی خۆی لە وەلام دانەوە بە ویست و داخوازیەكانی رەوای جەماوەر بشاریەتەوە.
ئیمە وێرای مەحكوم كردنی ئەم هێرشانەی كۆماری ئیسلامی ئیران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەس و كاری گیانبەختكردوانی ئەم پەلامارە دەكەین و هیوای چاك بونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. هەر وەها داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، بە دەربرینی هەڵویستی روونی خۆی، سنورێك بۆ پەلاماری لەو چەشنە بۆ سەر هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان دابنێت و رێگە نەدات كە كۆماری ئیسلامی ئیران هەرێمی كوردستان بكاتە ئامرازی بەرە وپێشبردنی سیاستەكانی خۆی دژ بە خەلكی كوردستانی ئیران.
كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران
‏11‏/07‏/2019

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false