×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، چەند سەرچاوەیەک لەناو شاری عەفرین بە روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤیان راگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی پوشپه‌ر، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقیوەتەوە، بەوهۆیەوه‌ لانیكه‌م ١١ کەس کوژراون و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە كه‌ تەقینەوەکە لە دەروازەی شاری عەفرین بووە و به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەکی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییان بوونه‌ته‌ قوربانی. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، له‌ مانگی جۆزه‌ردان رابردوو ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لەناو بازاڕێک لە شارۆچکەی “ئەعزاز”ی سەر بە ئه‌مشاره‌ تەقییەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ کەس کوژران .

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false