×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

 

حەوتەمین پلینۆمی كومیتهی ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هەڵبژێردروای کۆنگرەی ١٢، بەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی پوشپەڕی  ١٣٩٨ بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی ژوئنی ٢٠١٩ بە سروودی ئەنترناسێۆناڵ و یەک دەقیقە بێدەنگی بە نیشانەی ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دەستی بەکارەکانی کرد و دوای دوو ڕۆژ جەلەساتی چڕوپڕ کۆتایی بەکارەکانی هێنا. لەم پلینۆمەدا ئەندامانی كومیتهی ناوەندی کۆمەڵەش وەک چاودێر ئامادەبوون. بەشی ئەوەڵی دەستور جەلەسی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ گوزارشی كومیتهی ئیجرایی حیزب تەرخان کرا. كومیتهی ئیجرایی وێڕای دانی ڕاپۆرتێکی کورت سەبارەت بە گرنگ ترین ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی ئەم دواییە لە دنیا و ناوچەکەدا هاتە سەر ناساندنی بەیانییەی سیاسی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێران و مێحوەری ترین ئەرکی كۆمۆنیستەکان کە ڕەشنووسەکەی پێشتر خرابووە بەردەست هاوڕێیانی كومیتهی ناوەندیەوە.

  لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە شەڕی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ باقی بلۆکە ڕەقیبە جیهانیەکانی، توند بوونەوەی ڕقابەت بۆ پەرەدان بە ناوچەی نفوز لە نێو زل هێزە سەرمایەداریەکاندا وەک نیشانەی درێژەی قەیرانی جیهانی سەرمایەداریی کرا. لەسەر ناوەرۆکی درێژەی قەیران و توند بوونەوەی ئەم کێشمە کێشانە هەڵبژاردنی پارڵمانیی ئۆرووپا و دابهزینی جێگا و شوێنی ئەحزابی سەرەکی و سوننەتی بۆرژوایی وەک ئەحزابی محافزەکار و ئەحزابی سۆسیال دێمۆکرات نیشانیدا کە ئەوان هیچ ڕێگا چارەیەکیان بۆ دەرچوون لەم قەیرانە نییە و بە کردەوە گۆڕەپانەکەیان بۆ گەشەی ئەحزاب و هێزە ڕاسیستی و نیئۆ لیبڕالیستیەکان کردووهتەوە. ئەحزابی ڕفۆرمیستی چەپ لە دۆڕاوەکانی تری هەڵبژاردنی ئۆرووپا بوون. ئەگەر ئەوان بۆ دەورەیەک لە یونان یان ئیسپانیا لە ناخی قەیرانی جیهانی سەرمایەداریدا و ڕەچاوکردنی سیاسەتە ڕیازەتییە ئابوورییەکان بەرەڕووی پێشوازی توێژی خوارەوەی کۆمەڵگا بوونەوە، بەڵام ئەمانەش كهبە دیل بوون لە چوارچێوەی سیاسەتە نیئۆلیبڕالییەکانی یەکێتیی ئۆرووپادا، بەشێکی بەرین لە پێگە کۆمەڵایەتییەکیان لەدەستدا. گشت ئەمانە، توند بوونەوەی شەڕی بازهرگانی و ڕقابەتەکان بۆ پەرەدان بە ناوچەی نفوز لەنێو زل هێزە سەرمایەداریەکاندا، قەیرانی برگزیت، گرایش بەڕاستی دەوڵەتانی ئۆرووپایی و گەشەی ئەحزابی ڕاسیستی و نێئۆفاشیستی و درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و توێژی هەژاری کۆمەڵگا لەدژی درێژەی بەرنامە ڕیازەتییە ئابوورییەکان لەسەر ناوەرۆکی ئەم کێشمە کێشانە دەرخەری ئەوەیە کە هێزە سەرمایەداریەکان گیرۆدەی چ کێشەگەلێکی گەورە بوونەتەوە.

  لە ڕاپۆرتی سیاسیدا گرنگی ئاخێزە جەماوەرییەکان لە سودان و ئەلجەزایر کە دیكتاتۆڕیە ستەمکارەکانی ڕووخاند تەئكید کران. ئەم ئاخێزانە بە نسکۆیەکی ٦ بۆ ٧ ساڵە درێژەی هەمان ئاخێزەکانی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکوری ئهفریقان، ئاخێزە جەماوەرییەکان لە ئەلجەزایر و سودانیش ڕیشەی لە دواهاتی دهسهڵاتی ڕژیمە دیکتاتۆڕی و ستەمکارە سیاسی و سیاسەتە نێئۆلیبڕاڵیستییەکانی ژێر پشتیوانی سندوقی نێونەتەوەیی پوڵدان کە چینی کرێکار و توێژی هەژاری کۆمەڵگای گیاندووهتە ئهو پهڕی ئاستی هەژاری و فەلاکەت و بێکاری. لە سودان، دوای ئەوەی کە دەوڵەت لەسەر داخوازی سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ یارانەی نانی لابرد، بە زیاد بوونی نرخی نان بریسكهی شۆڕش لێدرا. لە ئەلجەرایش ڕژیمی حاکم بە ئامانجی دانانەوەی سەرۆک کۆماری بوتەفلیقەی نیوە ئیفلیج بۆ ٥ دەورە بە ئەنگیزەی سیاسی بوو بە دەستپێکی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان. ئەم ئاڵوگۆڕانە لە درێژەی ئاخێزە شۆڕشگێڕانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا نیشانیاندا تا کاتێک کە ئاڵوگۆڕێکی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێرانە لە بارودۆخی ئابووری و سیاسی لەم کۆمەڵگایەدا ڕوونەدات، ئەم ناوچەیە ڕووی سەقامگیری و ئاسایش بە خۆیەوە نابینێ. تا کاتێک کە ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕانە ڕووی نەداوە، قەیران درێژەی دەبێت و ئێمە شایهتی تەقینەوەی خەباتی جەماوەری و هێرشی زیاتری دژی شۆڕش دەبین.

  لە تورکییە هەڵبژاردنی شارەدارییەکان لەسەر ناوەرۆکی قەیرانی ئابووری و داڕمانی ئەرزشی لیری تورکییە بۆتە خاوەنی گرنگیەکی زۆر. هەر ئەوەی کە حیزبی دادوگهشهپێدانی ئەردۆغان و ئیسلامی سیاسی لە تورکییە لاواز بووە و فەزایەکی نوێ بۆ پەرەسەندنی خەبات فەراهەم بووە. ئەم ڕاستیە بەراورد بکەن لەگەڵ ئەو دەورەیەی کە ئەردۆغان، ئۆلگوی دهسهڵاتهكهی بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ڕەوتە ئیسلام گەرا لیبڕاڵەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا دەناساند و هەوڵی ئەدا ئەم ئۆلگوە وەک گونجاو ترین ئاڵترناتیوی دهسهڵاتی بە ئۆرووپا و ئەمریکاش بەسەلمێنێ، تا ڕوون بێتەوە، ئێستا پێگەی دهسهڵاتی تورکییە تا چ ڕادەیەک لاواز بووە. کز بوونی دەساڵەتی حیزبی داد و گەشەپێدان لە تورکییە، چارەنووسی ئێخوانۆل مۆسلمین لە میسر، لاواز بوونی مەوقعیەتی ئەلنێهزە و لاواز بوون و ڕووخانی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامیی دەتوانێ ئاڵوگۆڕێکی گەورە بێت لەم ڕاستایەدا.

  ڕاپۆرتی سیاسی و باسەکانی سەبارەت بە فەلەستین جەختی کردەوە کە ئەمریکا بە بەرەو پێش بردنی تەرحی ئێمپڕیالیستی خۆی ناسراو بەمعامەلەی سەدەکە لەسەر بنەمای ئەو سەرمایە گوزاریانەی لە ناوچە فەلەستینیەکاندا دەکرێن، بەشی بەیتوتولموقەدەس و لێوارەی رۆژئاوا و بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان لە شەڕی ١٩٦٧ ی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بکاتە ئاواتێکی دەست پێڕانەگەیشتوو. لەم پێوەندیەدا جەخت کراوەتەوە کە نە تەنیا دەبێ ماهیەتی ئێمپڕیالیستی تەرحیمعامەلەی سهده‌”، بەڵکوو دەبێ هەڵوێستی فریوکارانەی دەوڵەتانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم بوارەدا و بە گرەوگرتنی ئەمنییەت، ڕیفاه و ئاسایشی خەڵکی فەلەستین لە بەرانبەر بهڕێوهبردنی ئەم تەرحەدا ئاشکرا بکرێت.

  لە پێوەند لەگەڵ بارودۆخی سیاسی ئیران باسێکی تا ڕادەیەک دورودرێژ سەبارەت بە بزوتنەوەی متالباتی و ناڕەزایەتی  و دەستکەوتەکانی، نەخش و دەوری لە ڕەوتی روخاندنی کۆماری ئیسلامیدا و ئەرکە عەمەلی و ستراتیژیکیەکانی کە لەم پێوەندەدا دەکەوێتە سەرشانی کومونیستەکان و بە تایبەت سەرشانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئەو قەیرانانەی کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵیان دەستەویەخەیە باسیان لێ كرا. سەرئەنجام کولیاتی بەیانیەی سیاسی پەسند کرا تا بە پداچوونەوە و لەبەرچاو گرتنی ئەو تێبینیانەی لەسەری هەبوون دەقەکەی بڵاو بکرێتەوە.

  کۆبوونەوەی بەرینی كومیتهی ناوەندی لە بەشێکی تری ڕاپۆرتی تەسکیلاتیدا، ڕاپۆرتی چالاکی و فەعالیەتی کومیتە تەشکیلاتیەکانی نێوخۆ، تەشکیلاتی دەرەوەی حیزب، شەبەکەی تەلەویزیۆن و ڕادیۆی حیزب، دەفتەری پێوەندی نێونەتەوەیی و نەشریەی جیهانی ئێمروز و ئۆرگانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دایەبەر باس و هەڵسەنگاندن و وێڕای ڕەخنە لە کەموکوڕییەکان لەسەر جیهەتگیری داهاتوی ئەم ئۆرگانە و بەتایبەت لەسەر پێویستی هاوئاهەنگی زیاتری ئۆرگانە سیاسی و تەبلیغییەکان جەختی کردەوە. لە باسی سەبارەت بە فهعالیهتی ئۆرگانهكان، هاوڕێیانی سوخەنڕان هێندێکیان وێڕای پێش كهش كردنی چوارچێوەی بۆچونەکانیان لەسەر مەسایل و موشکلاتێک کە حیزب لەگەڵی دەستەویەخەیە و کاریگەریەکانی لەسەر عەمەلکردی ئۆرگانەکان، لەسەر پیویستی وەحدەتی حیزبی لە دەوری بەرنامە، ستراتێژ و هەڵوێستی ڕەسمی حیزب بۆ تێپەڕبوون لەم قۆناغە جەختیان کردهوە. کۆبوونەوەی كومیتهی ناوەندی لە باسی پێوەنیدار بە تەقسیم کار و ئاڕایشی دەروونی کومیتهی ناوەندی، کومیتە و ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی تەشکیلاتی نۆژەن و یان لە جێگای خۆی دانانەوە. پلینۆم لە کۆتایی کارەکانیدا، بە ئامانجی هیدایەت کردنی فەعالیەتە سیاسی و تەشکیلاتییەکانی حیزب لە مەودای نێوان دوو پلینۆمدا، لەنێو هاوڕێیانی كومیتهی ناوەندی حیزبدا کە لە لیستی کاندیدەکاندا بوون كومیتهیەکی ئیجرایی پێکهاتوو لە ٧ کەس هاوڕێیان: سەلاح مازهوجی، خوسرۆ بۆکانی، هەڵمەت ئەحمەدیان، ڕەئوف پەرهستار، نوسرەت تەیمورزادە، حەسەن شەمسی و مەحموود قارەمانی هەڵبژارد.

كومیتهی ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٧ی پوشپەڕی ١٣٩٨

٨ی ژوئییەی ٢٠١٩

true
true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false