×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌قز، ٣ کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی ئه‌مشاره‌یان بە ناوەکانی “فایەق یووسفی، بەهمەن گوڵاڵی و هادی محەممەدزادە”، دەستبەسەر کردووە.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەكانی ڕژیم، تۆمه‌تی ئه‌م هاووڵاتییانه‌یان “ئه‌ندامبوون و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ڕاگه‌یاندووه‌. پێویسته‌ بوترێ، پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراوان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، دەستیان بە پشکنینی ماڵه‌كانیان کردووە و هەندێک کەرەستەی شەخسیی ئه‌م هاووڵاتییانه‌یان‌ زه‌وت كردووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، “فایەق یووسفی، بەهمەن گوڵاڵی و هادی محەممەدزادە”، لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزدا ڕاگیر كراون.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false