×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە ویلایەتى کالیفۆرنیای ئەمریکا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧ و ١ به‌ پێوری ڕیشتێر ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی ماددی زۆر به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیه‌ك  بە پلەی ٧ و ١ ڕیشتێر  ڕوویداوە و دواتریش پێنج بوومەلەرزەى بچوکتر هاتووه‌ و زیانی مادەی و گیانی لێکەوتووەتەوە. شایانی باسه‌ بوومەلەرزەکە بە دوری ١٦کیلۆمیتر  باشووری کالیفۆرنیای هەژاندووە و چەندین خانوو  و بینا روخاون و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌خراونه‌ته‌ ڕوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ پله‌ی ٦ و ٤ ڕیشتێر له‌و ناوچه‌یه‌ هاتبوو و بووه‌ هۆی ترس و دڵه‌ ڕاوكێ له‌ ناو دانیشتووانی ناوچه‌كه‌.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false