×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

بهشی سهرهكیی ئیسلاحاتی شا ڕێفۆرمی ئەرزی بوو بهڵام لهههمان كاتیشدا محافزەکارانە و بە واتایەکی دیكهناکارامهبوو. بۆ نمونە ئەگەرچی خاوهندارێتیی زهوی درا بە بەشێک لە جووتیاران، بەڵام دانی قیستی ١١ ساڵە بۆ ئهو توێژهههژارهلهجووتیاران کە نزیکەی ٣٠ لەسەدی جەمعەیەتی دێهاتهكانیان پێکدێنا، کەمەر شکێن بوو، بە شێوەیەک کە توانایی دانەوەیان نەبوو. بەم جۆرە زۆرێک لەوان ناچار بوون زەویەکانیان بە نرخێکی هەرزان بەدەرەبەگەکانی پێشوویان جووتیارانی دەوڵەمەند بفرۆشن و خۆیان بە ناچار بەدوای کار و دەستەبەر کردنی بژیوی ژیاندا هەڵوەدای شاران بن.

ڕەشاییەکانی ئاواییش کە نزیک بە ٤٠ لەسەدی هێزی ئینسانی دێهاتەکانیان پێکدێنا، قەت لە چوارچێوەی ئیجرای بەرنامەکانی ئیسلاحاتی ئەرزیدا، زەویان وەرنەگرت، بەم شێوەیە سەرخوردە و ناڕازی لە ئەنجامی ئیسلاحاتی دەوڵەت، ناچار لە قەراخ شارەکاندا نیشتەجێ بوون و لە حاڵێکدا کە لە لانیکەمی خزمەتگوازاریی شاری بێبەش بوون، گهڕهكهههژارنشینهكانیان بنیاد نا. بەم جۆرە بەردەوام بە خێڵی پهراوێزنشینانی شارە گەورەکان کە لەوپەڕی هەژاری و بێبەشیدا دەژیان و ڕژیمی شایان بە سەبەبکاری باروودۆخی فەلاکەتباری خۆیان دەزانی، زیاد دەبوو.

هەر لەم دەورەیەدا و بەدوای پرۆسەی خستنە دەستوری کاری مۆدێلی نوێکردنەوە و ئیسلاحاتی بۆرژوایی لە لایەن ڕژیمی شاوە، زانکۆکانیش لە حاڵێکدا گەشەیان کرد کە لە لایەکەوە ئاموزشی ئاکادێمیک و تێكنیكی تێیاندا لەئاستێکی نزمدا و خاوەنی بهڕێوهبهرایهتیهكی دواكهوتووبوو كهتوانای وڵامدانهوهی بهئاوات و ئاسۆ تازە کراوهكانی بهردهم خێڵی لاوان و تازهپێگهیشتووان نهبوو و لە لایەکی دیکەوە بەهۆی حزوری پۆلیسی ڕژیم لە شوێنە ئاموزشی و زانکۆییەکاندا هەموو جۆرە ناڕەزایەتیەک بە توندی سەرکوت دەکرا. لهژێر كاریگهری وهها كهش و ههوایهكدا، خوێندکاران ههر لهیهكهمین ساتهكانی چوونهناو زانكۆوه، ناڕازی و بێزار بوون. بەم جۆرە سەرکوتی توند، زەوت کردنی ئازادی ڕادەربڕین، سانسۆڕی بهرین و قەدەغە بوونی هەموو جۆر چالاكیهكی سیاسی لە ناوهوهو دهرهوهی زانكۆكان، روناکبیرانی ناڕازیی بەرەو هەڵوێست و کاردانەوەی توند لە بەرانبەر ڕژیمدا پاڵپێوهدهنا.

ئەگەرچی ژنان ئازادیەکی کۆمەڵایەتی کەمیان بهدهست هێنابوو، بەڵام کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئیسڵاحات لەسەر ژنان گەلێک محافزەکارانە و کەمڕەنگ دیاربوو، ڕژیمی شا لەم بوارەدا بوێری تەواوی بۆ بهرین كردنهوهی ئاستی ئیسلاحاتی قووڵ بۆ ناو حەوزەی نفوزی مەزهەب و یاساكانی سهرچاوهگرتوو لهئیسلام، نەبوو. بەم شێوەیە شا نەیتوانی لەنێو جەماوەری ژنانی ئێرانیشدا لە ڕێگای ئیجرای ئیسلاحاتی مەدەنیەوە، پێگەیەکی قایم بۆخۆی دەستەبەر بکات.

لەم دەورانەدا داهاتی نەوت ٤ بەرابەر ببوو. ئەم داهاتە خێرایی زۆری دا بە شێوازی گەشەی پهیوهندیهكانی سەرمایەداری لە ئێران بەڵام لەگەڵیدا مەیدانی دا بە پەرەسەندنی بوروکراسیەکی بێ دەر و پەیکەر کە بە کردارەکانی، رۆژانە پەرەی بە ناڕەزایەتیە گشتیەکان ئەدا. هەروەها پێ بە پێی زیاد بوونی داهاتە زۆرە نەوتیەکان، چاوەڕوانیە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی خەڵکیش زیاتر دەبوو و بۆشایی نێوان هەژاری و سەروەت بەردەوام قوڵتر دەبۆوە.

داهاتە نەوتیەکان ئیمکانی دایە دەوڵەت کە کۆنترۆڵی بەشە سهرهكیهكانی ئابووریی وڵات بە دەستەوە بگرێت و خۆی ببێتە گەورە ترین خاوەنکار، لەم دەورەیەدا گەندەڵی ماڵیش لە دەزگای بوروکراسی دەوڵەتیدا نیهادینە کرا. گەندەڵی دەرباری شا پەرەی سەند، سەرمایەدارانی سەربە زنجیرەی هەزار فامیل کە پێكهاتبوون لهدەورو بەریەکانی شا و دەرباریان، هەموو دەرفەتەکانی پێوەندیدار بە ڕقابەتی ئازادیان بۆ دەستەبەر کردنی قەراردادە بازرگانی و پەیمانکاری و ئابووریەکانیان لە چنگ باقی ڕەقیبەکانی هاو چینیان دەرهێنا. بەم جۆرە توێژێکی سەرمایەداری ناڕازیش سەری هەڵدا. لە ئاکامی ئیسلاحاتدا، هەروەها چینێکی دەوڵەمەندی مامناوەند، ئیمتیازگهلێكی بەدەست هێنا و چینێکی مامناوەندی بەرین کە لە حەسرەتی ئەو جۆرە ئیمتیزانهدا دەسوتا و ناکامی خۆی سەرچاوەگرتوو لە هەڵاواردنی ڕژیمدا دەبینی، سەری هەڵدا.

ئیسلاحاتیئەرزیلەساڵەکانیسەرەتادانەبووبەهۆیزیادبوونیبەرهەمەکشتوکاڵیەکان،لەئاکامداپێداویستیرۆژانەیژیانیخەڵکبەردەوامگرانتردهبوو و قەیرانێکی ئابووری چەند لایەنە بە شێوەی گرانی، داوێنگیری خەڵکی ئێران ببوو. ههروهك بینیمان،ئیسلاحاتی شا نه تهنیا بهناكۆكی و نایهكسانیهكۆمهڵایهتیهكان كۆتایی نههێنا، بهڵكوو لهئاستێكی بهریندا لهبوارهكانی دیكهش، پهرهی پێدان. كۆمهڵی ئێران ههر لهدهیهی ٤٠ی ههتاوی دا ئامادهی شۆڕشێك بوو كهدهیتوانی پاشماوهی پهیوهندیهكانی دهرهبهگایهتی لهههموو بوارهكانی وهك ئابووری و كۆمهڵایهتی و كلتووری بگۆڕێت. ئهگهرچی ئیسلاحاتی شا ئهو شۆڕشهی بۆ ماوهیهك لهدهستووری كاری كۆمهڵی ئێران خستهدهر، بهڵام بهستێنهكانی سهرههڵدانی باروودۆخێكی شۆڕشگێڕانهی دیكهی لهناخی خۆیدا پهروهردهكرد.

درێژهی ههیه‌…

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false