×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹

قەرارە هاوکات سێ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، میاندەورەیی مەجلیس و هەروەها شوڕا ئیسلامیەکان، سێ مانگی تر لە ئێران بەڕێوەبچێت. باڵی ئیسلاح خوازی دەرکراو لە دەسەڵات لە هەوڵدایە تا بە زەق کردنەوەی هاتنە سەرکاری ترامپ لە ئامریکا و هەڕەشەی لەفزی ئەو لەدژی کۆماری ئیسلامی، بارودۆخێکی ئەمنیەتی مەترسیدار وێنا بکات کە ڕژیم لەگەڵیدا بەرەو روو دەبێتەوە. ئەوان بە باس کردنی مەترسیەک کە بە وتەی خۆیان هەڕەشە لە ” مەوجودیەتی نیزام” دەکات، دەیانەوێ بە تەرحی باسی ” ئاشتی میللی” بارودۆخە تازەکە بکەنە دەرفەتێک بۆ بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردندا و لەم ڕێگایەوە بەشێک لە دەسەڵاتی لە دەستچویان بگێڕنەوە.

محەممەد خاتەمی لە دیدار لەگەڵ ئەنجومەنە ئیسلامیەکانی خوێندکاران ئامانجی سەرەکی خۆی لە تەرحی ئاشتی میللی ئاشکرا کرد و وتی ” وڵاتەکەمان لە بەردەم مەترسی هێرشی زلهێزەکاندایە. ئێمە لە بەرانبەر دەست درێژیەکاندا دەبێ یەکگرتو بین”. ئەو بە دانی دروشم و بانگەوازی :” هەموان بێن و لە مەیداندا ئامادە بن”، وتی:” ئێستا باشترین کاتە کە دەکرێ فەزای ئاشتی میللی زاڵ بکرێت”. ئەم ڕەوتە حەرەکەتێکە لە چوارچێوەی قانونی ئەساسیدا، ئەم جەریانە لە ئەسڵی نیزام و پاراستنی ناسنامە ئیسلامیەکەی لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا دیفاع دەکەن.” قسەکانی خاتەمی و باقی هاوبیرانی بە روونی نیشانی ئەدات کە ئەم دەستەیە لە ئیسلاح خوازانی حکومەتی بە تەرحی دروشمی ئاشتی میللی لە ڕاستیدا ئیجازەی بەشداری کردنی خۆیان لە هەڵبژاردنی دەورەی داهاتو لە باڵی دەسەڵاتدار سواڵ دەکەن. بەشوێن قسەکانی خاتەمیدا لیبڕاڵەکان و سیماکانی ” ئیعتیدال” و ئیسلاح خوازانی حکومەتی و لە دەرەوەی حکومەت بە پێشوازی و تەئید کردنی کەوتنە تەبلیغ و پشتیوانی کردن لە تەرحی ئاشتی میللی. حەسەن رۆحانیش لە مەڕاسمی ٢٢ بەهمەندا وتبوی کە ” ئێمـە بەشوێن کۆدەنگی، ئاشتی و یەکگرتویی نەتەوەییەوەین”.

بەڵام خامنەیی رۆژی ٢٧ ی ڕێبەندان لە قسە کردنێکی توڕەدا لە دەنگدانەوەی ئەم مەسەلەیە لە ڕاگەیەنەر و مەحفەلە سیاسیەکانی نێوخۆیی و دەرەوەدا شکایەتی هەبوو وە بە بێ واتا ناوبردنی ” ئاشتی میللی” سازش لەگەڵ ئیسلاح خوازانی دەرکراو لە دەسەڵاتی ڕەد کردەوە. ئەو کە لەم ماجەرایەشدا خۆی بە قەیمی خەڵک پیشاندا بە خۆ لە نەزانیدان وتی ” خەڵک لە یەکتر نەتۆراون ئێمە لەگەڵ چەند کەسێک کە لەگەڵ ئەسڵی ئینقلاب مخالفن و لە ساڵی ٨٨ دا دروشمیان داوە:” هەڵبژاردن بەهانەیە ئەسڵی نیزام نیشانەیە”، ئاشت نابێتەوە. بەشوێن ئەم قسانەدا، ئیمام جومعەکان و کار بەدەستانی ڕژیم و ڕاگەیەنەرەکانی سەربە سپای پاسدارانیش بەسیج بوون تا بە قسەی سوک و تەوهین ئامێز، خاتەمی و ئیسلاح خوازان حاڵی بکەن کە تەنانەت ئەگەر لە داهاتودا باڵی سپای پاسداران و بەیتی ڕێبەری ناچار بن بۆ فریودانی خەڵک و گەرم کردنی تەنوری هەڵبژاردن بەشێوەی سنوردار و کۆنترۆڵ کراو سەهمێک لە دەسەڵات بدەن بە ئیسلاح خوازان و گرایشەکانی هاو شێوەی، ئەوان دەبێ هەزینەیەکی زیاتر بدەن. دەبێ بە قەولی خامنەیی دەست لە ” فیتنە گێڕی” هەڵگرن، هەڵەکان قەبوڵ بکەن و داوای لێبوردن لە حاکمیەت بکەن. پێشتریش خامنەیی مەرجەکانی تۆبە کردن و عوزرمایی خوازستنی هێنابووە گۆڕێ.

بەڵام خاتەمی و باڵی ئیعتیدال کە ئاگاداری بارودۆخی خراپ و قەیرانە سیاسی، ئابووری، حکومەتی و نێو نەتەوەییەکانی ڕژیمن، نیگەرانی چارەنووسی نیزامە ئیسلامیەکەیانن، هەروا لەسەر پێشنیارەکەی خۆیان بۆ باڵی حاکم پێداگری دەکەن و لەم پێوەندەدا تەنانەت هێشتا بە شێوەیەکی روون بابەتی تۆبە و داوای لێبوردنیان ڕەد نەکردۆتەوە. رۆژی یەکشەممە ٢٩ ی مانگی ڕێبەندان خاتەمی لە وڵام بە خامنەیی بە زمانێکی ئاشتی خوازانەو و نەرمتر پێداگری لەسەر ” پێویستی کردنی قین و توڕەیی بە تەحەمول” کردەوە و درگای تۆبە و داوای لێبوردنیشی بە کراوەیی هێشتەوە و وتی” ئەوان ئەهلی تەعامولن”. یان بە واتایەکی تر ئەهلی ساتوسەودان. واتە بۆ دانی ئیمتیازی زیاتر ئامادەن.

ئەوەیکە ئایا وەها سازشێک بەدی دێت یان نا و ئەگەر بەدی هات شێوەی دیاری فریوکارانەی چۆن دەبێت و سیما دیارەکانی کێ دەبن؟ هێشتا روون نییە. ئەوەی کە ئاشکرایە هەردوو باڵەکە سەرەڕای ئیستراتیژیە سیاسیە جیاوازەکانیان، بۆ پاراستنی بنەمای حکومەتی ئیسلامی بە توندی پێویستیان بە یەکتر هەیە و خۆ لە نەزانی دانی خامنەیی هیچ لەم واقعیەتە کەم ناکاتەوە. بەڵام سازشی باڵەکان لەگەڵ یەکتر نە تەنیا هیچ پێوەندیەکی بە قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی ئێرانەوە نییە، بەڵکو دەقیقەن ناکۆکە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان. زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران قەت لەگەڵ هیچ یەک لە باڵەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئاشت نابنەوە. ئەم ڕژیمە کە ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ زۆربەی دانیشتوانی، ئەم ڕژیمە کە سەبەبکاری ژیانە لەژێر هێڵی هەژاریدای زیاتر لە ٥٠ ملیۆن لە خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە، هەزاران پەروەندەی جەنایەتی لەدژی خەڵک لەژێر هەنگڵ دایە. کۆماری ئیسلامی ڕژیمی کوشتاری دەیان هەزار زیندانییە لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ دا، ڕژیمی هێرش کردنە سەر کوردستان و تورکەمەن سەحرا و کوشتاری خەڵکی کورد و تورکەمەن و بەلوچ و عەرەبە، ڕژیمی هێرش بۆسەر زانکۆکان و جەنایەتی ١٨ ی تیرە، ڕژیمی قەتڵە زنجیرەییەکانە، ڕژیمی جەنایەتەکانی خاوەرانەکان و خاتون ئابادەکانە، ڕژیمی داسەپاندنی ئاپاڕتایدی ڕەگەزییە، ڕژیمی دەروست کردنی کارتۆن خەو و گۆڕ خەو و کۆڵبەرەکانە، ڕژیمی تیرۆری دەیان هەڵسوڕاوی سیاسیە لە دەرەوەی وڵات. ڕژیمی بە کوشت دانی سەدان هەزار کەس لە لاوانی ئەم وڵاتەیە لە مەیدانەکانی شەڕی کۆنە پەرستانەدا. کەمتر بنەماڵەیەک لە ئێراندا هەیە کە بەدەستی ئەم ڕژیمە داغێکی بە دڵەوە نەچزابێت. لە گشت ئەم جەنایەتانەدا، سەرجەم باڵەکانی ڕژیم ڕاستەخۆ بەشدارن.

تا کاتێک کە حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامی لە ئێراندا لەسەر کار و بەرقەرارە، هیوایەک بە باشتر بوونی بارودۆخی ژیانی خەڵک بەدی ناکرێت. کرێکاران و خەڵکی ستەم دیتوی ئێران لە ماوەی ٣٨ ساڵی حاکمیەتی ئەم ڕژیمەدا لەگەڵ زۆربەی فێڵ و فریوکاریەکانی ئاشنان. ئاشتی خوازانی دەرکراو لە دەسەڵات، لەگەڵ ئوسولگەراکانی سپای پاسداران و کەسانی سەر بە بەیتی ڕێبەری، ئاشتی دوژمنانی خەڵکی ئێرانە بۆ درێژەدان بە حاکمیەتی ستەم و هەژاری و جەهل و خەرافە بەسەریاندا.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false