×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

دوشنبه – ۲۷ خرداد – ۱۳۹۸ , 17 – 06 – 2019

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی جۆزەردان، ١٣ی ژوئێن” خەبەر ئانلاین” بەشێک لە قسەکانی فەیاز ئوستادی كۆمه‌ڵناسی زانکۆی تارانی بڵاو کردەوە. ئەو لەم قسانەدا هۆشدار دەداتە رێفۆرمخواز و به‌ناژووخوازه‌كان کە” بۆچوونی ماڕکسیستی لە زانکۆکاندا کڕیاری هەیە”. ئەو نیگەرانی لاچوونی ئیسلامیی ئەخلاقی، ئەرزشی و داد پەروەرانە” لە بەرانبەر” گەشەی ئیسلامیی سەرمایەداری و ئەمریکایی” دایە کە بە گومانی ئەو ئەمەش زەمینەی بۆ” گرایشی خوێندکاران بەرەو بۆچوونی ماڕکسیستی” خۆش کردووە. ئەو ناچارە دان به‌وه‌ دابنێ ” ئەمڕۆ لە زانکۆکاندا نە بەسیجی دانشجویی، و نە ڕێكخراوی ڕێفۆرمخوازی هیچ کاریگەریەکیان نییە. دروشمی ئینسان گەرایانە و عەدالەت خوازانە لە بەسیجی خوێندکاری و تەشەکولی ئیسلاح خوازیدا مەتڕەح نین، بەڵکوو ماڕکسیستەکان لەم بوارەدا ئالا هەڵگرن”. ئەم ئۆستاده‌ كۆمه‌ڵناسه‌ی زانكۆ بە جیدی هەوڵ دەدات کە بڵێ ئەمەش بە هۆی زال بوونی” ئیسلامی سەرمایەدارانە” وەیە و ئەمە هەڵبەت هەوڵێکی تەنانەت نە ئاگاهانە، بەڵکوو گومان بەرئەنگیز لە تیر ڕەس دوور کردنەوەی ئیسلامیی سیاسییە. ئیسلامیی سیاسی وەک ئیدئۆلۆژیەک قەت نەیشاردووه‌تەوە کە خاوه‌نده‌رایه‌تی تایبه‌تی بۆ پیرۆزە و ڕاست لەم ڕوانگه‌یه‌وه‌یه‌ مەقولەیەکمان بەناوی ئیسلامی سەرمایەداری و ئیسلامی نا سەرمایەداری نییە و جیاوازی نییە کە ئەم ئیسلامە لە کام بەش لە جوغڕافیای دنیادا دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە و یان لە بیری دەست ڕاگەیشتن بە دەسەڵاتە. و لێرەدا بەشێوەیەکی دیاریکراو لە ئێران بەسیجی دانشجویی، خوێندکارانی تەحکیمی وەحدەت و یان تەشەکولە ئیسلاح خوازیەکان لە زانکۆدا هیچ شتێک بێجگە لە بازوی درێژ کراوی بەشێک لە باندەکانی حاکم نەبوون. ئەوان نە بە حوکمی” ئیسلامیی ئەخلاقی، ئەرزش و دادپەروەرانە”، بەڵکوو بە حوکمی هێرش بۆسەر زانکۆکان لەژێر ناوی” شۆڕشی فەرهەنگی” و کوشتوبڕی ئەو خوێندکار و مۆعه‌لیمانه‌یه‌ كه‌ ئامادە نەبوون مل بۆ دژی شۆڕشی شکڵ گرتوو لە شۆڕشی خەڵک بدەن خۆیان لە زانکۆکان و دامەزراوەکانی بالادا ڕێکخست. ئێستا شکستی ئەوان شکستی ئیدئۆلۆژیکی دەوڵەتێکی سەرمایەداریی بە ڕوو بەنایەکی مەزهەبیەوە لە بەرەو ڕوو بوونەوە لەگەڵ واقعیەتە مادی و زەمینیەکانی کۆمەڵگادا. کۆمەڵگایەک کە له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سەرمایەدارانەی ئیسلامی سیاسیی، وەحشیانە ترین هێرشەکان بۆسەر ژیان و بەڕێچوونی خەڵک، بۆسەر فەرهەنگ و سەرجەم ئەرزشە عەداڵەت خوازانە و ئینسانییەکانی بینیوە و کەوتووه‌تە سەرەولێژی ڕووخانەوە. ئەم ڕووبەنا سیاسیە ڕەوایەت و مەقبوڵیەتی خۆی لەدەست داوە.

ئاخێزی مانگی بەفرانباری ٩٦ خاڵێکی وەرچەرخانی گەورە لە پچڕانی زەینیەتی رابردوو و هەم نیشانەی ئالوگۆڕێکی گەورە بوو کە لە وشیاری کرێکاران و جەماوەری خەڵکدا بەدیهاتبوو. لەم نێوانەدا بزووتنه‌وه‌ی خوێنكاری وه‌ك بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر سیاسی بووه‌ته‌وه‌ و گرنگ تر لەوە ویست و داخوازییەکانی چین و توێژە جۆراوجۆرەکان ناڕازیی كۆمه‌ڵگا نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات. ئەگەر لە ساڵی ٨٨دا خوێندکاران بە دروشمی” یا حسێن، میر حسێن” دەهاتنە سەر شەقامەکان لە مانگی بەفرانباردا ئەوان بە تێپەڕین لە گومان و دوو دڵی ده‌رووشمیان ده‌دا:” ئیسلاح تەڵەب، ئوسولگەرا، ئیتر تەواوە ماجەرا” و راست لە ناخی ئەم فەزایەدایە کە بەسیجی خوێندکاری و ڕێكخراوه‌ ئیسلاح خوازەکان دەوریان نامینێ. لەم دەورەیەدایە کە بزوتنەوەی خوێندکاری بە هەنگاوی پتەو لەگەڵ نه‌ریت و مێژوی چەپ خۆی گرێ دەداتەوە. ئەمە درێژەی هەمان نه‌ریتێكه‌ کە سێ خوێندکاری زانکۆی تاران لە ناڕەزایەتیی بە کودتای ٢٨ی مورداد و لە جەریانی هێرشی نیزامی ڕژیمی کودتا بۆسەر زانکۆ دەکوژرێن. و ئەمە هەمان نه‌ریتێكه‌ کە بەخێرایی دوای ساڵی ٥٧ و لە کێشمەکێشەکانی شۆرش و دژی شۆڕشدا، زانکۆکان دەکاتە مەیدانی خۆ دەرخستنی کۆمۆنیست و چەپەکان و ئەمەش هەمان ئەو نه‌ریته‌یه‌ کە خوێندکاران لە دیفاع لە کرێکارانی هه‌فت تەپە دێنێتە مه‌یدان تا بڵێن” منداڵی کرێکارانین، لەگەڵیانین” و یان بەشێوەیەکی بەرین لە ڕێوڕه‌سمه‌کانی ئەوەڵی مانگی مەیدا لەپاڵ کرێکاراندا قەرار بگرن و لەگەڵیان بخرێنە زیندان.

فەیاز لەم وتووێژەدا دەڵێ: “زاڵ بوونی نیزامی سەرمایەداریی ئیسلامییە کە فەزاکەی بەرەو لایەک بردووە کە خوێندکاران بەرەو بۆچوونی ماڕکسیستی و رۆشنبیری گرایش پەیدا بکەن کە کۆتاییەکەشی ئەگەری هەیە بەرەو ڕادیکاڵیزم و قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان بكێشرێن، نمونەکەی کرداری ئەم دواییەی خوێندکارانی چەپ و ماڕکسیست بوو کە کۆبوونەوە و لەدژی حیجاب دروشمیان وته‌وه‌”. و لێرەدایە کە ناوه‌ڕۆكی واقعی” ئیسلامیی ئەرزشی و دادپەروەرانە” دەردەکەوێ. کرداری ئەم دواییەی خوێندکاران بەڵام چی بوو كه‌ بووه‌ هۆی ئاڵۆز بوونی زەینی مۆعه‌لیمی کۆمەڵناسی و ترسی خستە دڵیەوە. لە ٢٣ی مانگی گوڵاندا خوێندکارانی زانکۆی تاران لە ناڕەزایەتیی بە فەزای سه‌ركوت و داخوازی ئازادی مەرزیە ئەمیری خوێندکاری دەست بەسەر کراو و باقی گیراوەکانی ئەوەڵی مانگی مەی و لەدژی ئاپارتایدی ڕەگەزی دەستیان دایە خۆپیشاندان. یەکێک لە دروشمەکانی خوێندکاران” بێکاری، بێگاری، حیجابی ژن ئیجباری’ بوو و ئەمە هەڵبەت ئەنگیزەی هۆشداری ناوبراو بە ڕێفۆرمخواز و به‌ناژووخوازه‌كان بوو. ترسەکەی دەکرێ هەست پێ بکرێت لەبەر ئەوەی کە خوێندکاران بە تەرحی ئه‌م درووشمانه‌ یەکێک لە ئەساسی ترین فاکتۆڕە ئیدئۆلۆژیکەیەکانی ڕژیمیان توشی کێشە کردبوو.

ئەم دروشمانە هەڵبەت بە تەنیا ئەو خۆپیشاندانەیان زەق نەکردبووه‌وە، خوێندکاران لە هەمان خۆپیشانداندا بە هێنانه‌ گۆڕی دروشمی” عەلی نیژاد و ئیرشاد، ئیڕتیجاع و ئەنقیاد” بە ئاشکرایی رایانگەیاند کە لەکوێدا وێستاون. ئەوان بە حەرەکەت لە لێکدانەوەیەکی دروست کە بەتایبەت دوای ئاڵوگۆڕیک كه‌ ئاخێزی مانگی بەفرانبار پێكی هێنا، کۆمەڵگا زیاتر لە رابردوو بە هەنگاوی خێرا بەرەو قوتبی بوونەوە دەچێت. خوێندكاران بە هێنانه‌ گۆڕی ئەم دروشمانە دەڵێن کە لە ڕیزبه‌ندی چەپ و ڕاست لە کۆمەڵگا لەکوێدا ویستاون. ئەگەر دەڵالەکانی وەک مەسیح عەلی نیژاد و بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی وەک سەڵتەنەت تەڵەبەکان، موجاهیدین و ئەحزابی ناسیۆنالیست لە ڕێڕەوەکانی کۆشکی سپیدا چاوەڕێی دەرفەتێکن بۆ چوونە نێو چواڕچێوەی وێنە لەگەل راوێژکارانی ترامپی فاشیست و سیکسیستەوە، لە بەرانبەردا خوێندکاران خۆیان لەپاڵ بزوتنەوەی کرێکاری، لە جەمسەری جەپی کۆمەڵگادا و لە بەرانبەرکیی بە ئاشکرا لەگەڵ جەمسەری ڕاستی کۆمەڵگادا ده‌بیننه‌وه‌. واوەتر لەوە خوێندکاران ئەزمونی شکست خواردوی خوێناوی ٥٧ و قوربانی بوونی تەوەهوماتی ستڕاتێژی” هەموو پێکەوە”یان لە بیرۆكه‌ی مێژوویی کۆمەڵگادا هەیە. ” هەموو پێکەوە” کەواتە بێجگە لە لەبیر بردنەوەی بەرژەوەندی ناکۆکی دوو چینی سەرەکی کۆمەڵگای تێدا نەبووە و ئێستا خوێندکاران نایانەوێ کە کۆمەڵگا جاریکی دیكه‌ لەپشت دروشمی فریوکارانەی” هەموومان دژی کۆماری ئیسلامین” بەرەو قوربانگا ببرێت.

true
true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false