به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ڕێوڕه‌سمێكی حكوومه‌تی به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سی “گوڵان”ی سنه به به‌شداری خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه مه‌راسمه‌كه‌یان بایكۆت كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هه‌ر ساڵه ڕژیم هه‌وڵه‌كانی خۆی ئه‌خاته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمێكی حكوومه‌تی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له یاریگه‌ی “گوڵان” به‌ڕێوه ببات و بۆ كاره ته‌بلیغاتیه‌كانی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌موو ساڵێك خه‌ڵك ئه‌و مه‌راسمه‌یان بایكۆت كردووه و ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانی پێشوو هیچ كه‌سێك له‌خه‌ڵكی شۆڕشێگڕی سنه به‌شداری تێدا نه‌كرد و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕووڕه‌ش بوو.