به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژادنی سه‌رۆك كۆماری رژیم و شه‌شه‌مین ده‌وره‌ی شۆرای ئیسلامی شار و گونده‌كان، خه‌ڵكی كوردستان به به‌شداری نه‌كردن و بایکۆتی ئەم شانۆیە، جارێکی دیکە نایەکی مەحکەمیان بە رژیمی ئیسلامی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانە، کە له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌وانه: شنۆ، پیرانشار، نەغەدە، مهاباد، سەردەشت، بانە، بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامیاران و کرماشان بە دەستمان گەیشتووە، بێجگە لە بسیجییەکان و هێزەکانی سەر بە رژیم رادەی بەشداری خەڵک لە ئاستێکی زۆر نەزم دابووە و سەندووقەکانی دەنگدان بە گشتی خاڵی و خەڵوەت بوون.